80 تیرۆریستی داعش له ترسی پێشمهرگه ڕایانكرد

مووسڵ-KDP.info- له ترسی هێرشی هێزی پێشمهرگهی كوردستان بۆ سهر شنگال 80 تیرۆریستی داعش ههڵاتن.
(سەعید مەموزینی) بهرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپهڕی فهرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "پار ئەم کاتانە بوو شنگال داگیر کرا و ئێزدیان کۆمەڵکوژ کردن؛ وا ئێستا 80 تیرۆریستە داعش لە ترسی هێرشهێنانی پیشمەرگە بۆ گرتنەوەی شنگال، بەرەو سووریا ڕایانكرد."
سەعید مەموزینی ئاماژەی بەوەش كرد: "هەر ئەمڕۆ لە بازاڕی گەرەكی بابتۆپ لە ناوەڕاستی شاری مووسڵدا، تیرۆریستانی داعش 3 گەنجیان بە بەرچاوی خەڵكەوە گوللەباران كردووە، لەبەر ئەوەی وێنەی 'ئەبووبەكر بەغدایی'ـیان سووتاندبوو.
مەموزینی دهیشڵێ: "لە بەرتلەیشدا داعشان هەڵساون 15 ماڵیان بۆمبڕێژ كردووە و تەقاندوویاننەتەوە؛ خانووەکان هی مسوڵمان و مهسیحی بوون."
هەژار مەموزینی




