بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار: ئەرکی بەغدایە قەرەبووی زیانبارانی شەڕی داعش بكاتەوە

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری شاردەیێ زوممار دەڵێت، وا ساڵێك بەسەر هێرشە تیرۆریستییەکەی داعشدا بۆ زوممار و شنگال تێپەر دەبێت، كەچی هێشتا حكوومەتی عێراق قەرەبووی زیانبارانی نەكردووەتەوە.
لە (2.8.2015) تیرۆریستانی داعش شاردەیێ زومماریان داگیر كرد و بەهۆی بەردەوامیی شەڕیشەوە کە زیاتر لە 4مانی خایاند، جیا لە زیانە گیانییەکان و ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی سڤیل، زیانێكی زۆریش بەر مڵک و خانووی خەڵكی ناوچەكە كەوت.
(موزاحم سەعدوون) بەڕێوەبەری شاردەیێ زومماری سەر بە شارۆچكەی شنگال بە KDP.INFOـی ڕاگەیاند "ساڵێك بەسەر هاتنی داعش بۆ زوممار و شنگال تێپەر دەبێت، كەچی تا ئێستا حكوومەتی ناوەند قەرەبووی زیانلێكەوتووانی نەكردوەتەوە."
(موزاحم) ئاماژەیشی دا "زیاتر لە 400خانوو لە سنووری ناحیەی زوممار بەهۆی مینەوە زیانیان بەركەوتووە و لەو ژمارەیەش 250 خانوو خاپوور كراون؛ پاش ئازادکردنەەیشی لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە و گێڕانەوەی دامودەستگاکان، مامەڵەكانیان لە دادگا تەواو كردووە و داوای قەرەبووكردنەوەیان لە حكوومەتی ناوەندی كردووە. بەڵام تا ئێستا هیچیان بۆ نەكراوە."
وەک (موزاحم سەعدوون) ئەوان وەك یەكەی ئیداریی زوممار داوا لە حکوومەتی بەغدا دەکەن زیانباران قەرەبوو بكاتەوە؛ ئەو جەخت دەکاتەوە کە "ئەركی حكوومەتی ناوەندییە و ئەو بەرپرسیارە لە دروستبوونی رەوشێكی ئاوا."
شارەدیێ زوممار لە 2.8.2014 لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە داگیر كرا و لە 25.10.2014 لەلایەن هێزەكانی پیشمەرگەی کوردستانەوە ئازاد کرا. زۆربەی دانیشتووانی سنوورەكە گەڕاونەتەوە سەر ماڵوحاڵی خۆیان.
هەژار مەموزینی




