٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەڵک ھان دەدرێت ھێرش بکەنە سەر بارەگاکانی پارتی

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، لەناو خۆپێشاندانەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە، خەڵک ھان دەدرێت بۆ ئەوەی خۆپێشاندەران ھێرش بکەنە سەر بارەگاکانی پارتیی دیموکراتی کوردستان؛ دەیشڵێت، ئەم هەوڵە دەستێکی لە پشتە بۆئەوەی خۆیان لەو بەرپرسیارەتییە بدزنەوە کە تێیدا سەرکەوتوو نەبوونە.

ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەفراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (مینا سامی) بە KDP.infoـی راگەیاند: "بەپێی یاسا خۆپێشاندان مافێکی رەوای خەڵکە بۆ ئەوەی داوای مافەکانی خۆی بکات، ئاشکرایشە کە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئێمە وەکو پارتیی دیموکراتی کوردستان ھیچ پۆستێکی ئیداریمان لەبەردەستدا نییە تاوەکو رەخنە لە ئێمە بگیرێت، هەڵبەت ئەگەر پۆستەکان لە دەست ئێمە بوان، جوانتر لەوەی ھەولێر و دھۆک خزمەتمان دەکرد، بەڵام ئەوەی جێگەی نیگەرانییە کۆمەڵێک لە خۆپێشاندەران چوونەتە سەر بارەگاکانی پارتیی دیموکراتی کوردستان، سەرباری ئەوەی کە پارتی لەو سنوورە دەستەڵاتی لەدەستدا نییە."
(مینا سامی) گوتیشی، کە حکوومەت ٤٣%ـی بودجە بۆ پارێزگای سلێمانی دنێردرێت، بۆچی ناتواندرێت خزمەتی شارەکەی پێ بکرێت، بۆیە پێویستە رەخنە لە ئیداری شارەکە بگیرێت نەک ئێمە."

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای کرد، "دوێنێ لە خورماڵ خۆپێشاندەران چوونەتە بەردەم ناحیە، بەڵام پۆلیسەکان پێیان گوتوون بڕۆنە سەر بارەگای پارتی و ئەوانیش چوونەتە سەر بارەگای پارتی؛ رۆژێکیش پێشتر لە سلێمانی لەناو خۆپێشاندانەکەدا خەڵک ھان دراون ھێرش بکەنە سەر بارەگاکانی پارتیی دیموکراتی کوردستان، هەڵبەت ئەمەش دەستێکی لەپشتەوەیە، دەیانەوێ ئەوە دووبارە بکرێتەوە کە لە ١٧ـی شوباتدا روویدا، بێگومان ئەمە کارێکی خراپە، چونکە پێویستە وا بیر بکەنەوە کە کێ ئیدارەی پارێزگای سلێمانی دەکات!"

(سامی) جەخت دەکاتەوە کە، ئەم هاندانەی خۆپێشاندەران کە بۆ خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیانە و مافی ڕەوای خۆیانە کە ەل ئیدارەی ناوچەکانیان دەیکەن، بەڵام هاندانیان و بەلاڕێدابردنیان کە بۆ هێرشکردنە سەر بارەگاکانی پارتییە، بە واتای خۆدزینەوەیە لەو بەرپرسیارەتییەی کە ئەوان بەرگەی ناگرن، لەبەر ئەوەی بەرپرسانی ئیداریی ئەو سنوورە، لە ڕاییکردنی اکروباری خەڵک و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانیاندا سەرکەوتوو نەبوونە."

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار