٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش ٦٠٠منداڵە ئێزدی بۆ کردەی خۆکوژی ڕادەهێنێ

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  فەرمادەیەکی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێت، رێکخراوە تیرۆریستەکەی داعش ٦٠٠منداڵی ئێزدی بۆ ئەنجامدانی کردەی خۆکوژی ڕادەهێنێ.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال (مەحما خەلیل) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی شنگال ٦٠٠منداڵی ئێزدییان لە دایک و باوکیان جیا کردوونەتەوە و رفاندوویانن، لەئێستایشدا لە چەند سەربازگەیەک لە مووسڵ و تەلەعفەر مەشق و راھێنانیان پێ دەکەن بۆ ئەوەی لە کردەوەی خۆکوژیدا بەکاریان بھێنن و، لەئێستادا فێری ئەو مەشق و راھێنانەیان دەکەن."

بەپێی زنیارییەکانی (مەحما خەلیل)، ئەو منداڵانەی کە رفێندراون تەمەنیان لە ١٢ساڵ بۆ خوارەوەیە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار