شنگال.. ژمارەیەك تیرۆریستی داعش كوژران

شنگال-KDP.info- بەهۆی بۆردوومانی فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانهوه بۆسەر دوو مۆڵگهی داعشان له شنگال، ژمارەیەك تیرۆریست تێدا چوون.
ڕائید (ڤەمان نەجمەدین) ئەفسەر لە لیوای8ی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگە لە شنگال بە KDP.infoی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هێزەکانی پێشمەرگە، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە چڕی دوو مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشانیان لە بازاڕی شارۆچکەی شنگال بۆردوومان کرد.
به گوتهی ئەو ئەفسەرەی پێشمەرگە، بەگوێرەی زانیاریی ورد، لەجئەنجامی ئەو دوو ئاسمانههێرشانهدا، وێرای خاپووربوونی دوو مۆڵگەکە بە تەواوەتی، 6تیرۆریستی داعشیش کە لە نێو دوو مۆڵگەکە بوون کوژران.
هەژار مەموزینی




