بەرپرسی نەخۆشخانە گورچیلەکەی داعش کوژرا

مووسڵ-KDP.info-بەرپرسی نەخۆشخانەکەی گورچیلەی داعش و، پشتمێر (حیمایە)یەکی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە، بە دەمانچەی بێدنگ كوژران.
.(سەعید مەموزینی) بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی 14ی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ به ماڵپهڕی فهرمیی پارتیی گوت: "ئەمڕۆ دووشەممە، لە گەڕەکی ڕەشیدیەی باکووری مووسڵدا چەند چەکدارێکی نەناسراو بە دەمانچەی بێدەنگ، (یوونس ئەحمەد ئەبووعەلا) بەرپرسی نەخۆشخانەی گورچیلەی داعش و، پشتمێرێکیشیان، کوشتووە."
(مەموزینی) ئاشکرایشی کرد، داعش، ئەوە چەند مانگێکە، بۆ کڕینوفرۆشی جەستەی مرۆڤ، نەخۆشخانەی گورچیلەی داناوه.
هەژار مەموزینی




