ڕێ له خۆپیشاندانه‌كه‌ی سلێمانی گیرا؛ كه‌موكورتی هه‌یه
__2015_08_03_h21m1s48__LB.jpg)
سلێمانی -KDP.info- ئەم دوانیوه‌ڕۆى دووشه‌ممه‌یە کۆمەڵە خەڵکێکی شارى سلێمانى لەبەر ناڕه‌زایى، ویستیان خۆپیشاندان بکه‌ن، به‌ڵام لەبەر ئەوەی مۆڵه‌تیان وەرنەگرتبوو، ڕێگایان پێ نه‌درا خۆپیشاندانەکەیان بکەن.
خه‌ڵك له پڕۆژه‌ی پەککەوتە و، نه‌بوونی ئاو و كاره‌با و كه‌موكووڕیی ئیداری هاتوونەتە دەنگ؛ ماوه‌یه‌كه ئیداره‌ی گه‌رمیان و ڕانیه، حاجیاوه، چوارقوڕنه، سه‌یدسادق، ناحیه‌ی ڕزگاری سه‌ر به كه‌لار و كفری تووشی ئەو بەزمە بوونه؛ ئه‌مڕۆیش ئه‌م هاتنە‌ده‌نگە گه‌یشته بەر دەرکی سه‌رای سلێمانی، به‌ڵام له‌لایه‌ن هیزه‌كانی ئه‌منییه‌وه ڕێیان لێ گیرا و نه‌یانهێشت خۆپیشاندانه‌كه‌یان بکەن.
پێوه‌ست به‌م پرسه (دانا شه‌هید جه‌زا) سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆ له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌مه یه‌كه‌م جار نییه؛ یه‌ك دوو جارى تریش ویستبوویان خۆپیشاندانى له‌و جۆره بكەن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه مۆڵه‌تیان نه‌بووه بۆ خۆپیشاندانه‌كه ڕێگایان پێ نه‌درا‌وە خۆپیشاندانەکەیان بكه‌ن، چونكه كاته‌کە زۆر ناسکە ئیستا، بۆیه وای دەبینم ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانێك بكرێت لە دەست دەربچێت و هه‌ندێك خه‌ڵك خوپیشاندانه‌كه به لاڕێدا ببەن و، بێتە کیشە."
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆ له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى گوتیشى: "خه‌ڵكى ناهه‌قیان نییه كه‌موكورتى هه‌یه بۆیه خۆپیشاندا ده‌كه‌ن."
نەشوان بەرزنجی




