مادامێك بهغدا بێدهنگه باشترین دهرفهته نهوتی ههرێم وا بڕواته ڕێ

بهغدا-KDP.info-پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ: باشتر وایە ھەرێمی کوردستان جارێ بەردەوام بێ لە فرۆشتنی نەوتی خۆی بە شێوەی سەربەخۆ، چونکە بەغدا بە پرسی دیکە سەرقاڵە و دەرفەتێکی باشە بۆ ھەرێمی کوردستان.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان (ئەردەڵان نوورەدینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھیچ گەشبین نیم بەوەی شاندی ھەرێم کە سەردانی بەغدا بکات بتوانی لەگەڵ بەغدا بگاتە ڕێک کەوتن، بۆیە باشترە بەردەوام بێت لە فرۆشتنی نەوتی خۆی بە شێوەی سەربەخۆ و نهوتی ههرێم وا بڕواته ڕێ."
(ئەردەڵان نوورەدینی) گوتیشی، بەغدا جارێ بە کێشەی ناوخۆوە سەرقاڵە وەکو خزمەتگوزرای و کێشەی کارەبا و شەڕی مووسڵی لە بهردەمدایە، بۆیە بێدەنگە لەوەی ھەرێم نەوتی خۆی بە شێوەی سەربەخۆ بفرۆشێت، کە ئەمەش باشترین دەرفەتە بۆ ھەرێمی کوردستان بەردەوام بێت لە فرۆشتنی نەوتی خۆی.
بڵند ئیبراھیم




