٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"ناهێڵین ئه‌و تاوانبارانه‌ی ده‌ستیان له ‌كوشتنی كورداندا هه‌بووه‌ بێتاوان نیشان بدرێن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای كرد كە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا ناهێڵین هەر تاوانبارێكی تاوانی بەرانبەر بەكورد كردبێ و دەستی لە كوشتنی میللەتی كورددا هەبووبێ لەهیچ پڕۆژەیاسایەكدا بە بێتاوان نیشان بدرێت.

(د. ئەشواق جاف) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیستی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بڕیار بوو پڕۆژەیاسای‌ قەدەغەكردنی‌ حزبی‌ بەعس ‌و هەموو ئەو پارت‌ و ڕێكخراوانەی‌ كە تیرۆریستین لەگەڵ پڕۆژەیاسای‌ هەڵوەشاندنەوەی‌ بڕیارەكانی‌ حزبی‌ بەعس قسەیان لەسەر بكرێت، بەڵام دواخران، ئاخر هەندێك پڕۆژەیاسا هەیە پەیوەندیان بەیەكەوە هەیەو پڕۆژە یاسای قەدەغەكردنی‌ حزبی‌ بەعس‌و هەموو ئەو پارت‌و ڕێكخراوانەی‌ كە تیرۆرستین لەگەڵ پڕۆژەیاسای‌ هەڵوەشاندنەوەی‌ بڕیارەكانی‌ حزبی‌ بەعس پەیوەندیان هەیە بە پڕۆژەیاسای پاسەوانی نیشتمانی و دادگای فیدراڵ، بۆیە ئەم پڕۆژەیاسایانە پێویستی بە ڕێكەوتنی سیاسی هەیە و هێزە سیاسییەكان تا ئەم كاتەش بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەم پڕۆژانەدا."
ئەو ئەندامەەی لیستی زەرد دەیشڵێت: "شیعەكان دەیانەوی بەرگێكی یاسای بۆ حەشدی شەعبی بدۆزنەوە لە ڕێگای پڕۆژەیاسای پاسەوانی نیشتمان و سوننەكانیش دەیانهەوێت بە پڕۆژەیاسای لیبوردنی گشتی كەسانێك ئازاد بكەن كە بەعسی بوونە یان تیرۆریست. بەڵام ئێمەی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ناكەین هەر تاوانبارێكی تاوانی به‌رانبه‌ر به‌ كورد كردبێ و دەستی لە كوشتنی میللەتی كورددا هەبووبێ لە هیچ پڕۆژەیاسایەك ئاسانكاری بۆ بێتاوان نیشاندانی بكرێت."
سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار