چه‌ند كۆگایه‌كى تیرۆریستان له به‌رزاییه‌كانی بادۆش خاپوور كران

بادۆش -KDP.info- له به‌رزاییه‌كانى بادۆش چه‌ند كۆگایه‌ك و مه‌رجه‌بێكى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى تیرۆیستانى داعش له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه بۆردومان و خاپوور كران.
سەعات 4ـی ئەم دوانیوه‌ڕۆى دووشه‌ممەیە رێككه‌وتى 3/8/2015، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان چه‌ند جارێك له‌سه‌ریه‌ك چه‌ند كۆگا و مه‌رجه‌بێكى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی تیرۆریستانى داعشیان له به‌رزاییه‌كانى بادۆش، لە میحوه‌رى رۆژئاواى دیجلەدا بۆردومان كرد، كه له ئاكامدا چه‌ند كۆگایه‌كى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى تیرۆریستانى داعش وێران كران.
به پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كه‌وتوون، له‌ئاكامی ئه‌و بۆردومانه‌دا، تیرۆریستانى داعش زه‌ره‌ر و زیانى گیانى و ماددى زۆریان هه‌بووه، به تایبه‌ت وێرانبوونى چه‌ند كۆگایه‌كى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان له به‌رزاییه‌كانى بادۆشدا، كه ئه‌وه‌ش وا ده‌كات له رووى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه، تیرۆریستان لاواز بن




