له تهقاندنهوهی بۆڕییە نەوت و بۆردومانکرانی ههرێم دەكۆڵنهوه

ههولێر-KDP.info-بڕیارە سبەی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە زیانەکانی بۆردومانەکرانی خاکی ھەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە؛ جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆیش دەڵێ "ئەگەر بە پێویستیان زانی سەرەدانی بۆڕیە تەقێندراوەکەی ھەرێم لە تورکیا دەکهین".
(نازم ھەرکی) جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ ئاساییش لە پەرلەمانی کوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لیژنەی ناوخۆ و ئاسایشی ڕاسپاردووە لە زیانەکانی بۆردومانکرانی خاکی ھەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە بکۆلنەوە؛ بڕیارە سبەی سێشەممە لیژنەی ناوخۆ بۆ ئەم مەبەستە کۆ ببێتەوە."
جێگری لیژنەی ناوخۆی پەرلەمان ئاماژەییشی دا "لە کۆبوونەوەی سبەی سێشەممە میکانیزمی کار و سەرەدانی لیژنەکە دیاری دەکرێت و دوای سەرەدانی مەیدانی و کۆکردنەوەی زانیاری ڕاپۆرتێک بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان ئامادە دەکرێت، ئەگەر پێویستیش بێت پەرلەمان کۆبوونەوەی نائاسایی ساز دەکات."
(ھەرکی) دهیشڵێ، تەقاندنەوەی بۆڕییە نهوتی ھەرێم یەکێکە لە کارەکانی لیژنەکە، ئەگەر لیژنەکە بڕیاری دا لەوانەیە سەرەدانی شوێنی بۆڕییە تەقێندراوەکە لە باکووری کوردستان بکهین.
بڵند ئیبراھیم




