٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هه‌وڵی هه‌رزانكردنه‌وه‌ی كارتی مۆبایل و ئینته‌رنێت ده‌درێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغد-ا-KDP.info له‌سه‌ر سه‌پاندنى باج و گرانكردنى نرخى كارتى موبایل و ئینته‌رنێت بڕیار دراوه‌ لیژنه‌ى پڕۆژه‌كان وه‌زیرى گه‌یاندن بانگهێشت بكه‌ن.

ئه‌ندازیار (ئه‌میره‌ عه‌بدولكه‌ریم) ئەندامی لیژنه‌ى پڕۆژه‌كان له‌نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له‌ فراكسیۆنى پارتیى دیموكراتى كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى گوت: " وه‌كو لیژنه‌ى پڕۆژه‌كان بڕیارمانداوه‌ حه‌فته‌ى دابێ بانگهێشتى وه‌زیرى گه‌یاندن له‌ حكوومه‌تى عیراقى فیدراڵ بكه‌ین له‌باره‌ى باج خستنه‌سه‌ر كۆمپانیاكانى بوارى گه‌یاندن و گرانكردنى نرخى كارتى موبایل و ئینته‌رنێت له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیانه‌ بۆ هاووڵاتیان تا گفتووگۆى له‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌و كێشه‌یه چاره‌ بكه‌ین، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش كار ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین تا گرانكردنه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵك لا ببرێ."

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى پڕۆژه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نووێنه‌رانى عیراق گوتیشى: "پێشتر خوێندنه‌وه‌مان بۆ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ كردووه‌ و چه‌ند جارێكیش دانیشتووین له‌گه‌ڵ وه‌زیرى گه‌یاندن بۆ ئه‌وه‌ى باجه‌كه‌ بخرێته‌ سه‌ر كۆمپانیاكان نه‌ك هاووڵاتیان چونكه‌ كۆمپانیاكان سوود دەکەن نه‌ك هاووڵاتی."

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار