پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو سەرپێچیی داوای حزبەکەی کرد

هەولێر-KDP.info- پاش دوو سەعات لە نەچوونە ژوورەوەی هەریەكە لە فڕاكسیۆنی زەرد، یەكگرتووی ئیسلامی و مەسیحی و توركمانەكان بۆ كۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان، بەڵام دواتر فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بێ گوێدانە داوای جێگری ئەمینداری گشتیی حزبەکەی و سەرپێچیی بڕیارەکە چووە كۆبوونەوە و نیسابی یاسایی تەواو کرد.
(شوان شێخ ئەحمەد) ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان، بە KDP.infoـی راگەیاند: "دوای تێپەڕینی دوو سەعات لە كۆبوونەوە، یەكگرتووی ئیسلامی بەشداری لە كۆبوونەوەی لیژنەی یاساییدا كرد، بەمەیش نیسابی یاسایی تەواو بوو و كۆبوونەوەیان ئەنجام دا و لە ئێستادا كۆبوونەوەكە بەردەوامە".
گوتیشی: "ئێمە نەچووین بۆ كۆبوونەوە و پێمان وایە پێویستە سازان لەبارەی پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمەوە بكرێت".
جێگری ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان دوێنێ یەکشەممە داوای له سه‌رۆكی په‌رله‌مان کرد كه ئەمڕۆ دووشەممە لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان كۆ نه‌بێته‌وه، چونكه وەک ئەو گوتی، ژووری عه‌مه‌لیات له دانوستاندایه و ده‌یانه‌وێ كه هه‌مووان پێكه‌وه بگه‌ن به ڕێچاره‌یه‌كی گونجاو و هاوبه‌ش، تا ببێته ده‌ریچه‌یه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانانانه‌ی هه‌رێمی كوردستان تێیكه‌وتووه، به تایبه‌ت پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان.
جێگری ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی دكتۆر (محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د)، هەروەها گوتی، ئه‌گه‌ر بڕیار بێ په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك په‌رله‌مان كۆ ببێته‌وه و موناقه‌شه‌ی پڕۆژه‌یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم بكات، ئه‌وا به واتای حیساب بۆنه‌كردنه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ژووری عه‌مه‌لیات كه پارتی، یه‌كێتی، یه‌كگرتوو و گۆڕان و كۆمه‌ڵ پێكیان هێناوه، هه‌روه‌ها كۆتاییهێنانه به‌م هه‌وڵانه‌ی ده‌مێكه پێیه‌وه خه‌ریكین، كه ئه‌گه‌ر بسازێین ئه‌وا له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستانیان ده‌بێ.
جێگری ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی جه‌ختیشی كرده‌وه كه، ناكرێ سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌یه‌ك بكات، چونكه پێچه‌وانه‌ی پێڕۆی ناوخۆی په‌رله‌مانه كه‌واته پێچه‌وانه‌ی یاسایشه؛ جیا له‌مه‌یش كۆبوونه‌وه‌كان كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كات نایاسایین، ده‌كرێ بۆ چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی ژووری عه‌مه‌لیات، بیانوه‌ستێنن.
بەپێی زانیارییەكان، لە ئێستادا لیژنەی یاسایی بەردەوامە لە گفتوگۆكانیان بۆ ئامادەكردنی راپۆرتی خۆیان و زیاتر لە 10 ماددەیشیان تەواو كردووە.
ئەمەیش لە كاتێكدایە، ژووری عەمەلیات لەسەر پێشنیازی یەكگرتووی ئیسلامی دروست كراوە، بۆ ئەوەی لایەنەكان لەبارەی پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمەوە بگەنە سازان، بەڵام لیژنەی یاسایی بە بێ گوێدانە ئەو ژوورە، ئەمڕۆ كۆ بووەوە.
بڵند ئیبراهیم




