پارێزگاری دهۆک: زۆربەی شەهید و قوربانییەکان لە سنووری پارێزگای دهۆکن

دهۆک-KDP.info- پارێزگاری دهۆک (فەرهاد ئەترووشی) لە ساڵیادی کارەساتی شنگال لە دهۆک ڕایگەیاند، ٤٦%ـی ئاوارەکان، شەهیدان، بەرەی ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕ لە سنووری پارێزگای دهۆکن.
پارێزگاری دهۆک لە گوتەی بەخێرهێنانی ئامادەبووان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان(مەسعوود بارزانی)ـدا هەروەها گوتی، سپاس بۆ جەنابی سەرۆکی هەرێم کە لە سەرەتاوە و ڕاستەوخۆ سەرکردایەتی و چاودێریی بەرەکانی شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعشی کردووە. پارێزگاری دهۆک هاوکات ئەو بایەخ و ئامادەییەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بە بەرەکانی شەڕی دژ بە تیرۆریستان بە جێی ڕێز و گرینگ و پڕبایەخ ناو برد.
ئەمڕۆ لە دهۆک یادی کارەساتی شنگال بەڕێوە دەچێ و سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعوود بارزانی) لە مەراسیمەکەدا بەشدارە.




