٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فڕاكسیۆنەكانی پارتی، یەكگرتوو، مەسیحی و توركمان بایكۆتی كۆبوونەوەی پەرلەمانیان كرد.. نیسابی یاسایی تەواو نەبووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرەڕای دروستبوونی ژووری عەمەلیات بۆ ئەوەی لایەنەكان سازان لەبارەی پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە بكەن، بەڵام ئەمڕۆ جارێكی دیكە لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان كۆ بووەوە و هەر یەكە لە فڕاكسیۆنەكانی پارتی، یەكگرتووی ئیسلامی، مەسیحی و توركمان بایكۆتی كۆبوونەوەكەیان كرد، ئەندامێكی لیژنەی یاساییش دەڵێت، ماوەی نیو سەعاتە ئەندامان لە ژوورەوەن و نیسابی یاسایی تەواو نەبووە.

(شوان شێخ ئەحمەد) ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان، بە KDP.infoـی راگەیاند: "ژووری عەمەلیات كە لەسەر پێشنیازی یەكگرتووی ئیسلامی دروست كراوە، بەردەوامە لە گفتوگۆكردن بۆ گەییشتن بە سازان، بەڵام ئەمڕۆ لیژنەی یاسایی كۆ بوونەتەوە، ئەمەیش رێزنەگرتنە لە پێشنیازەكەی یەكگرتووی ئیسلامی".

(شێخ ئەحمەد) ڕوونیشی كردەوە، ماوەی نیو سەعاتە لیژنەی یاسایی لە ژوورەون و تاوەكو ئێستایش نیسابی یاسایی تەواو نەبووە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی گوتیشی: "ئێمە بەشداری لە هیچ كۆبوونەوەیەكدا ناكەین تاوەكو سازان نەكرێت، لەبەر ئەوەی پرسی سەرۆكایەتیی هەرێم پێویستی بە سازان هەیە".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار