٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش پێنج ئەفغانیی گوللـەباران كردن.. پتر لە 15 تیرۆریستیش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بارودۆخی شاری مووسڵ دەڵێت، پێنج تیرۆریستی داعش كە بە ڕەگەز ئەڤغانین، ویستوویانە ڕابكەن، بەڵام لە لەلایەن داعشەوە دەستگیر كراون و دەمودەست گوللـەباران كراون، هاوكات دوو قوتابیی پەیمانگایش بە تۆمەتی وێنەگرتنی چەند شوێنێكی شاری مووسڵ بەرەو شوێنێكی نادیار ڕفێندراون.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی راگەیاندنی لقی14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە KDP.infoـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، پێنج تیرۆریستی داعش كە لە مووسڵ ویستوویانە بەرەو سووریا ڕابكەن، بەر لەوەی لە تەلەعفەر دەرباز بن، لەلایەن داعشەوە دەستگیر كران و دەمودەست لە نێوان شارۆچكەی (بەعاج و تەلەعفەر)ـی خۆرئاوای مووسڵ گوللـەباران كران.

(مەموزینی) گوتیشی: "هەر ئەمڕۆ لە مووسڵ، داعش دوو قوتابیی پەیمانگای لەسەر وێنەگرتنی شاری مووسڵ  ڕفاندووە و بەرەو شوێنێكی نادیاری بردوون".
باسی لەوەیش كرد، لە شارۆچكەی تلكێف بە هۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش، زیاتر لە 15 تیرۆریستی داعش كوژران.

هەژار مەموزینی

هەواڵی پەیوەندیدار