٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

‌مەسیحییەكان دەخوازن وەك فڕاكسیۆن لە كۆبوونەوەی پێنجقۆڵیدا بەشدار بن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی گردبوونەوەی كلدانی سریانی ئاشووری لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیێنێت، بۆ كۆبوونەوە‌ی پێنجقۆڵیی ژووری عەمەلیات  نایانەوێت وەكو پێكهاتەی مەسیحی‌ تەنیا یەك نوێنەریان هەبێت، بەڵكە دەخوازن وەكو فڕاكسیۆن بەشدار بن.

(وەحیدە یاقۆ هرمز) سەرۆكی فڕاكسیۆنی گردبوونەوەی كلدانی سریانی ئاشووری لە پەرلەمانی كوردستان، بە KDP.infoـی ڕاگەیاند: "وەكو پێكهاتەی مەسیحییەكان داوا دەكەین گشت حیزبە مەسیحییەكان ئەوانەی لە پەرلەمانین كە شەش كورسیی پەرلەمانیمان هەیە، بۆ كۆبوونوەی پێنجقۆڵی لە ژووری عەمەلیات ئامادە بین، لە كاتێكدا كە داوامان لێ كراوە تەنیا نوێنەرێكی مەسیحییەكان وەكو نوێنەر بەشدار بێت، هەر وەك لە كۆمسیۆن و لیژنەی دەستووریش وەها كرا و ئێمەیش ئەوە رەت دەكەینەوە، چونكە كەسێك ناتوانێت لەو كۆبوونەوەیەدا را و بۆچوونی گشت حیزبە مەسیحییەكان بگەیێنێت".

(وەحیدە) گوتیشی: "دەمانەوێت سەرۆكی هەرێم لەناو خەڵك هەڵبژێردرێت و لەسەر ئەو بنەمایەیش كار دەكەین".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار