هۆكاری خۆپێشاندانه‌كانی گه‌رمیان، سه‌یدسادق و رزگاری كه‌مته‌رخه‌میی ئیداری بوو یان خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان؟

گه‌رمیان-KDP.info- له ڕانیه له‌به‌رانبه‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی پێویست و ته‌واونه‌كردنی پڕۆژه‌ی جووتسایدی ناو شار و، پاشتریش له ئیداره‌ی گه‌رمیان، سه‌یدسادق و ناحیه‌ی رزگاری خۆپێشاندان به‌رپا بوو؛ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگای سلێمانیش ده‌ڵێ "چاوه‌ڕێین بزانین هۆكار نه‌بوونی ئاو و كاره‌بایه یاخود كه‌مته‌رخه‌میی ئیداریی.'' مامۆستایه‌كی زانكۆیش له هه‌ڵه‌بجه رایده‌گه‌یێنێت، ئه‌و خه‌ڵكانه مافى خۆیانه خزمه‌تگوزارییان وه‌ك ئاو و كاره‌با بۆ دابین بكرێت، ئه‌مانه مافى سه‌ره‌تاییى ژیانن و هه‌موو مرۆڤێك مافى خۆیه‌تى ئه‌و مافانه‌یان هه‌بێت.
هه‌ندێك ده‌ڵێن (به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری وه‌ك ئاو و كاره‌با) خه‌ڵك له ئیداره‌ی گه‌رمیان، سه‌یدسادق و ناحیه‌ی رزگاری سه‌ر به‌كه‌لار رژاونه‌ته سه‌رشه‌قام و هه‌ندێكی دیكه‌یش پێیانوایه (له‌به‌ر كه‌مته‌رخه‌میی ئیداری له‌و ناوچانه‌دا خه‌ڵك بێزار بوونه و داوای دابینكردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان ده‌كه‌ن)؛ به جۆرێك ئه‌م ئێواره‌یه هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپێشانده‌ران ته‌قه‌یان كردووه و، خه‌ڵكیش ده‌ستگیر كراوه.
سه‌باره‌ت به‌م پرسه (دانا شه‌هیدجه‌زا) سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆ له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و خۆپێشاندانه بۆ بابه‌تى خزمه‌تگوزای و كه‌مته‌رخه‌مییه و لێپێچینه‌وه له پڕۆژه‌كانه، ئه‌وانه‌ى خۆپێشاندان ده‌كه‌ن دیاره داواكارییه‌كانیان چییه، له‌و روانگه‌یه‌وه ئێمه لیژنه‌ى دیاریكراومان هه‌یه وه‌كو لیژنه‌ى شاره‌وانى و ناوخۆ و به‌دواداچوونى پڕۆژه‌كان و، لیژنه‌یشمان هه‌یه له قایمه‌قامیه‌ت و شوێنه‌كان، له‌گه‌ڵ براده‌رانیش قسه‌مان كردووه له سه‌یدسادق و گه‌رمیان و شوێنه‌كان، ئه‌وان به ئێمه‌یان گوت كه قسه‌یان له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌راندا كردووه و داخوازییه‌كانیان وه‌رگرتوون و ده‌یده‌نه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا.
سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوخۆ له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى گوتیشى: "چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌كه‌ین له قایمه‌قامیه‌ت و شوێنه‌كان چ راپۆرتێك دێت تا بزانین سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كیى خۆپێشاندانه‌كه خزمه‌تگوزارییه و یاخود كه‌مته‌رخه‌میى ئیدارییه''، زیاتر ڕوونی كرده‌وه، وه‌ك ده‌زانرێ له‌م كاته‌دا خه‌ڵكى ئێمه گوشارى زۆرى له‌سه‌ره: گوشارى ده‌روونى و سیاسى كه به‌داخه‌وه له‌م دواییانه‌دا هه‌ندێ لایه‌نى حیزبى ئه‌م كێشانه‌ى هه‌رێمیان وا لێكردوون تا كار بكاته سه‌ر ده‌روونى خه‌ڵكى، نه‌بوونى مووچه و نه‌نانردنى له‌لایه‌ن به‌غدا، ئه‌مانه‌یش هه‌مووى كه‌ڵه‌كه بوون، هاوو‌ڵاتیان بێگومان تووشى گوشار ده‌كات.
پێشتر و له خۆپێشاندانه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی ڕانیه، 'هێزی ده‌مامكدار' چه‌ندان گه‌نجی ده‌ستگیر كردن و، ئه‌مڕۆیش بەتۆمەتی وەرنەگرتنی مۆڵەتی خۆپێشاندان، پۆلیسی شارەدێی رزگاری 10 کەسی دەستگیر كردووه.
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنى خۆپێشانده‌ران و ته‌قه‌كردن لێیان (دانا شه‌هیدجه‌زا) ئاماژه‌ی دا: "جارێ ته‌واوى زانیارییم نییه تا بزانم له‌سه‌ر چى خۆپێشانده‌ر ده‌ستگیر كراون، ئایا زیاده‌ڕۆیى كراوه له خۆپێشاندان یاخود داموده‌زگا و پۆلیسى پێ ئه‌زیه‌ت دراوه، ئه‌مانه ده‌چنه كه‌یسێكى تایبه‌ته‌وه، به‌یانى له‌وانه‌یه ناوه‌ڕۆكى رووداوه‌كه وه‌ربگرین كه ئه‌مانه گشتیان ده‌بێت بریارى یاسایى هه‌بێت.''
مامۆستاى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه (ئالان حه‌مه‌سه‌عید) پێوه‌ست به خۆپێشاندانه‌كان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "خه‌ڵكه‌كه مافى خۆیه‌تى خزمه‌تگوزارى بۆ دابین بكرێت و به شێوه‌یه‌كى مه‌ده‌نیانه ئاو و كاره‌باى هه‌بێت، ده‌بێ له هه‌موو دۆخێك ره‌چاوى دۆخى سیاسى و ئابوورى بكرێت كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له قه‌یراندایه، به‌ڵام ئه‌مانه مافى سه‌ره‌تاییى ژیانن و هه‌موو مرۆڤێك مافى خۆیه‌تى ئه‌و مافانه یان هه‌بێت.''
(ئالان حه‌مه‌سه‌عید ) راشیگه‌یاند: "ده‌بێت ده‌زگا ئه‌منییه‌كان زۆر وشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیاندا بكه‌ن، جا ئه‌و هاووڵاتیانه له هه‌ر شوێنێكى كوردستان بن و، ده‌بێ خۆپێشاندانه‌كان به شێوه‌یه‌كى هێمنانه به‌ڕێوه بچن و ئازار به هاوو‌ڵاتیان نه‌گات؛ هه‌ڵبه‌ت له خۆپێشاندانه‌كانى دنیایشدا له نێوان هاوو‌ڵاتیان و ده‌زگاكانى پۆلیس و ئاساییشاگرژى و به‌ریه‌ككه‌وتن دروست ده‌بێت. به‌ڵام ده‌بێ ره‌چاوى ئه‌وه بكه‌ین كه بارو‌دۆخى هاووڵاتیانی كوردستان قورسه، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت به حاڵه‌تێكى باش ده‌زگاكانى ئه‌من و ئاساییش له هه‌رێمى كوردستان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه‌دا بكه‌ن و، بزانن داواكاریى هاوو‌ڵاتیان چییه كه داواكاریی ئه‌ساسییه كه داواى ده‌كه‌ن.''
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ گوتیشی، ده‌بێ هاووڵاتیانی كوردستان كاتێك خۆپێشاندان ده‌كه‌ن داموده‌زگاكانى ئه‌م و‌ڵاته بپارێزن، چونكه مڵكی هیچ كه‌س، به‌ڕێوبه‌رێك، قائیمقامێك، به‌ڕێوبه‌رى ناحیه‌یه‌ك، پارێزگارێك و وه‌زیرێك نییه، به‌ڵكو مڵكى خه‌ڵكى كوردستانه و ده‌بێ پارێزگارى لێ بكه‌ن.
نەشوان بەرزنجی




