ژماره‌یه‌ك مۆڵگه‌ی داعش له ته‌شتێ خاپوور كران

ته‌شتێ-KDP.info-فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان به چڕى و بۆ چه‌ند جارێك له‌سه‌ر یه‌ك تیرۆریستانى داعشیان له‌گوندی ته‌شتێ بۆردومان كرد و مۆڵگه‌كانیان به‌سه‌ردا رووخاندن.
ئه‌م شه‌و سه‌عات 8:00 تا 8:30 خوله‌كى یه‌ك شه‌ممه, رێككه‌وتى 2-8-2015, فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان, له گوندى ته‌شتێ, به‌رانبه‌ر دووڕیانی كه‌سكێى میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله, به چڕى بۆردومانى چه‌ند بنكه و باره‌گا و مۆڵگه‌یه‌كى تیرۆریستانى داعشیان كرد و زه‌ره‌ر و زیانى یه‌كجار زۆریان لێ دان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كه‌وتوون, له ماوه‌ى نیو كاتژمێردا, فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان, 3 جار به چڕى بۆردومانى تیرۆریستانى داعشیان كردووه و چه‌ندین بنكه و باره‌گا و مۆڵگه‌یان به‌سه‌ردا خاپوور كردوون, جیا له زیانى مادى زۆر, داعشه‌كان كوژراویشیان هه‌بووه.




