توركمانه‌كان وه‌ك فراكسیۆن ده‌یانه‌وێ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی پێنج‌قۆڵی بن نه‌وه‌ك وه‌ك نوێنه‌ر

هه‌ولێر -KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی پێشكەوتووی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان ده‌ڵێ، بۆ كۆبوونه‌وه پێنج‌قۆڵییەکە نایانه‌وێت وه‌كو پێكهاته‌ى توركمان ته‌نها نوێنه‌ریان هه‌بێت به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت وه‌كو فراكسیۆن به‌شدار بن وه‌كو پێنج لایه‌نه‌كه‌ى دیكه."
(مونا قەهوەچی)، سەرۆكی فراكسیۆنی پێشكەوتووی توركمانی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پێنج لایه‌نه‌كه کۆبوونەوەی خۆیان کرد؛ وه‌كو توركمانه‌كان داوامان كردووه گشت حزبه توركمانه‌كان ئه‌وانه‌ى له په‌رله‌ماندانە، به‌شدار بن له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌ك وه‌كو نوێنه‌ر. ئه‌وانه دیسان له ترسى پێكهاته‌كان دووباره یه‌ك نوێنه‌ریان داوا كردووه له ئێمه‌ى توركمانه‌كان به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى پێنج‌قۆلى ببین بۆیه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و بڕیاره‌كانى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش قبوو‌ڵ ناكه‌ین."
(قەهوەچی) گوتیشی: "ناكرێت له‌نێو ئێمه یه‌ك نوێنه‌ر به‌شدار بێت خۆ ئه‌وانیش پێنج لایه‌نى كوردستانین و له نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه كوردن ئایا ئه‌گه‌ر ڕێز له پێكهاته‌یه‌كى ڕه‌سه‌نى ئه‌م وه‌ڵاته ده‌گرن پێكهاته‌ى توركمان به یه‌ك پێكهاته هه‌ژمار ده‌كه‌ن دواتریش ئه‌گه‌ر ڕێز له سازان ده‌گرن حزبه ئیسلامییه‌كانیش با یه‌ك نوێنه‌ریان هه‌بێت كه یه‌ك بیروبۆچوونیان هه‌یه و یه‌كێتى و گۆڕانیش به‌گوێره‌ى راگه‌یاندنه‌كان رێككه‌وتن له نێوانیان ئه‌نجام دراوه ئه‌وانیش ده‌توانن به رێككه‌وتن یه‌ك نوێنه‌ریان به‌شداربێت."
نەشوان بەرزنجی




