٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش 32 گه‌نجیان ڕفاند

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-تیرۆریستانی داعش 32 گه‌نجیان ڕفاندن و له‌نێو ئه‌و ژماره‌یه‌شدا 12 یان گولله‌ باران كرد.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەمووسڵ (عیسمەت ڕەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "داعش لەمووسڵ شەش ئافرەتی دار کار کرد، به‌بێ ئەوەی ھۆکارەکەی ئاشکرا بکەن."

(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش سێ گەنجی گوللەباران کردن کە بەنیازبوون بە خێزانەوە بە قاچاغ بەرەو بەغدا ھەڵبێن."

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ڕوونیشی کردەوە: " لە شارەدێی گەیارە و 'بادۆش'ـیش و شارۆچکەی 'بەعاج'ـدا، داعش ٣٢ گەنجی ڕفاندووە به‌و تۆمەتەی گوایە سیخوڕییان بۆ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە و ھەر ئەمڕۆ  دوانزەی لێیان گوللەباران کرد."

(ڕەجەب) ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ داعش لە گەیارە لە باشوری مووسڵ ماڵی سێ ئێڵوەر (سەرهۆز)ی هۆزی جبوورییان تەقاندەوە، بەو بیانووەی وه‌لائیان بۆ حەشدی نیشتمانیی ھەیە بە ناوەکانی (شێخ وەعد حەسەن جبووری) و (عادل جبووری) و (خالد عەگلە جبووری)یە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار