٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چاودێرێکی سیاسی: ده‌بوو په‌كه‌كه‌ داوای لێبوردنی له ‌خه‌ڵكی كوردستان كردبا نه‌‌ك پاساو بێنێته‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-(بوخاری عەبدوڵا) ده‌ڵێ، بەرای من ئەو کارەی گەریلاکان کردوویانە بە تەقاندنەوەی بۆڕییە نەوتەکەی ھەرێمی کوردستان بەبێ ئاگاداری پەکەکە نەبووە و ئەوان لێی ئاگادارن، ھەر بۆیە ئەمەی کراوە دژی بەرژوەندی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە و ده‌چێته‌ خانه‌ی تیرۆره‌وه‌.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل- ھەپەگە باڵی سەربازی پەکەکە رایگەیاند: گەریلاکانی ئەوان ھێرشیان کردووەتەسەر بۆڕییە نەوتەکان لە باکووری کوردستان، بەڵام بە بڕیاری ئەوان نەبووە و نەیانزانیوە ئەمه‌ بۆڕی نەوتی کوردستانە به‌ڵام چاودێری سیاسی (بوخاری عەبدوڵا) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەو لێدوانەی پەکەکە پاساوھێنانەوەیە بۆ ئەو کارەی ئەنجامیان داوە، چونکە سیاسیەتی پەکەکە ڕوونە، بۆیە ئەگەر ئەو بەئاگای بێت یاخود بێ ئاگای بێت پاساوی بۆ نیە، چونکە ئەمە دەچێتە خانەی کردەوەی تیرۆریستی، لەبەر ئەوەی بڕینی قوتی خەڵکە، بۆیە پێویستە ئەمە سەرەتایەک بێت بۆ ئەوەی ئەو کردەوانە دووبارە نەکەنەوە."

(بوخاری عەبدوڵا) راشیگه‌یاند، بەرای من ئەو کارەی گەریلاکان کردوویانە بە تەقاندنەوەی بۆڕی نەوتی ھەرێمی کوردستان بەبێ ئاگاداری پەکەکە نەبووە و ئەوان لێی ئاگادارن، ھەر بۆیە ئەمەی کراوە دژی بەرژوەندی خەڵکی ھەرێمی کوردستانە و ده‌چێته‌ خانه‌ی تیرۆره‌وه‌.

(عەبدوڵا)ده‌یشڵێ: پێویست بوو پەکەکە بە ئاشکرا داوای لێبوردن لەخەڵکی کوردستان بکەن و بڵێن جارێکی دیکە دووبارە نابێتەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار