٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی یادی كارەساتی جینۆسایدكردنی شنگال بەو شێوەیە دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆك-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان دەڵێت، لە بیرەوەریی كارەساتی دڵتەزێنی شنگال كە دەكاتە 3-8، بڕیارە مەراسیمی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی لە شاری دهۆك بەڕێوە بچێت.

(بەرەڤان حەمدی) بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان، بە KDP.infoـی راگەیاند: "لە بیرەوەریی كارەساتی دڵتەزێنی شنگال كە دەكاتە 3-8 بڕیارە مەراسیمی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی لە شاری دهۆك بە سەرپەرشتیی پارێزگار و یەكە ئیدارییەكان و بەرێوەبەرایەتی كاروباری شەهیدانی دهۆك ئەنجام بدرێت".

سەرۆكی لیژنەی یادكردنەوەی جینۆسایدكردنی شنگال (حەمزە رەزیكی)ـیش بە KDP.infoـی گوت: "سبەی دووشەممە سەعات 10و نیوی بەیانی لە هۆڵی كۆنگرەكانی شاری دهۆك یادەكە بەڕێوە دەچێت و بەرنامەی بەڕێوەچوونی كاری كۆنفڕانسی جینۆسایدكردنی شنگالیش بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت، یەكەم: كردنەوەی پێشەنگایەك، دووەم: خولەكێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان و سروودی (ئەی رەقیب)، سێیەم: ناوی شەهیدان لەگەڵ باكگراوندێكی میوزیكی پێشمەرگە، چوارەم: گوتەی پارێزگاری دهۆك، پێنجەم: گوتەی سەرۆكی لیژنەی ناساندنی جینۆسایدكردنی شنگال، شەشەم: گوتەی سەرۆكی بنكەی لالش، حەوتەم: پێشكەشكردنی فیلمێكی دۆكیومێنتاری لەسەر كارەساتی شنگال و بەرگریی هێزی پێشمەرگە و رۆڵی كارگێڕیی پارێزگای دهۆك، هەشتەم: تیپی شاریای هونەری میللی و شانۆی پێشمەرگە، نۆیەم: گوتەی پێكەوەژیان لەلایەن مامۆستای ئایینییەوە، دەیەم: گوتەی منداڵانی قوربانی لەسەر دەستی داعش، لە كۆتاییشدا سەمای پێشمەرگە كە تابلۆیەكە لەبارەی كارەساتی شنگال و پێشمەرگەوە لەلایەن هاووڵاتییەكی دانیشتووی كەمپەوە ئامادە كراوە، پێشان دەدرێت".

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار