٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

دوو كوردی دیكەی ناو داعش كوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ـی پارتی رایگەیاند، ئەمڕۆ لە شاری مووسڵ دوو تیرۆریستی دیكەی بە رەگەز كورد لەلایەن ژمارەیەك چەكداری نەناسراوەوە كوژران، كە چەندین تاوانیان بەرانبەر كوردەكان ئەنجام داوە.

(سەعید مەموزینی) بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە KDP.infoـی راگەیاند، ئەمڕۆ لە گەرەكی بەكری شاری مووسڵ، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو تەقەیان لە دوو چەكداری تیرۆریستی كورد بە ناوەكانی (مەلا عەبدولجەبار حەسەن ئەبو ئەحمەد) و (كاكل كوردی) كرد، لە ئاكامدا دەستبەجێ گیانیان لە دەست دا، كە ئەو دوو چەكدارە چەندین تاوانیان دژی كوردەكانی مووسڵ ئەنجام داوە.

(مەموزینی) گوتیشی، هەر ئەمڕۆ بۆ یەكەمین جار لە تەلەعفەر ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەناو تیرۆریستانی داعش تەقییەوە و، لەئاكامدا شەش تیرۆریست كوژران، كە رەنگە ئەمەیش بۆ كێشەی ناوخۆی تیرۆریستانی داعش بگەرێتەوە.

هەروەها ڕوونیشی كردەوە، تیرۆرستانی داعش هەر ئەمڕۆ ١٩ئافرەتیان لە مووسڵ گوللەباران كرد، كە رەتیان كردووەتەوە جیهادی نیكاح لەگەڵ تیرۆریستانی داعشدا بكەن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار