زانكۆی مووسڵ دەگوازرێتەوە كەركووك

كەركووك-KDP.info- بریكاری وەزارەتی خوێندنی باڵای حكوومەتی عێراقی فیدراڵ دەڵێت، زانكۆی مووسڵ دەگوازرێتەوە بۆ كەركووك و، ساڵی خوێندنی نوێیش لەو پارێزگایە دەست پێدەكات.
دكتور (سەلام خۆشناو) بریكاری وەزیری خوێندنی باڵای حكوومەتی عێراقی فیدراڵ، بە KDP.infoـی راگەیاند: "بەپێی رێككەوتنێك لە نێوان سەرۆكی زانكۆی مووسڵ و حكوومەتی عێراقدا، زانكۆی مووسڵ دەگوازرێتەوە بۆ پارێزگای كەركووك".
(خۆشناو) هەروەها گوتی: "لەبەر ئەوەی زانكۆی مووسڵ سەر بە حكوومەتی عێراقە و زانكۆی كەركووكیش شوێنی ٢٠ هەزار قوتابیی تێدا دەبێتەوە، بۆیە دەگوازرێتەوە بۆ ئەو پارێزگایە".
دەشڵێت، ساڵی نوێی خوێندنی زانكۆی مووسڵ، لە پارێزگای كەركووك دەست پێدەكات.
بڵند ئیبراهیم




