بەرگریی شارستانیی سۆران هۆشداری دەداته گەشتیاران

سۆران-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران، داوا لە هاووڵاتیان و گەشتیاران دەكات مەلەكردن لە رووبارەكانی دەڤەری سۆران مەترسیدارە و وریا بن و ژیانی خۆتان نەخەنە مەترسییەوە.
عەمید (عیماد كەنعان) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی شارۆچكەی سۆران، بۆ KDP.infoدەڵێت: "لە پێناو هۆشیاركردنەوەی گەشتیار و هاووڵاتیاندا، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان، هەڵمەتی دانانی تابلۆی هۆشیاركرنەوەمان لەسەر رووبارەكان و شوێنەكانی دیكە دەست پێكردووە، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان و گەشتیاران دەكەین، خۆیان لەو شوێنانە بپارێزن كە هێمای مەترسیمان لێ داناون".
عەمید (عیماد) ئاماژەیشی دا : "ئەمساڵ بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە، هاووڵاتیان و گەشتیاران بۆ مەلەكردن روو لە رووبارەكان دەكەن، بەو هۆیەیشەوە چەندین هاووڵاتی خنكاون و چەندانی دیكەیش لە لایەن تیمەكانی ئێمەوە رزگار كراون".
ڕابین شێروانی




