٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یادكردنەوەی جینۆسایدی بارزانییەكان بۆ 10ـی ئەم مانگە دوا خرا

سەرچاوە: KDP.info

 

سۆران-KDP.info- بڕیار بوو ئەمڕۆ لە بارزان، یادی جینۆسایدكردنی هەشت هەزار بارزانی بكرێتەوە، بەڵام بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە، یادەكە بۆ 10ـی ئەم مانگە دوا خرا.

(رێبوار رەمەزان) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی بارزان، بۆ KDP.infoگوتی: "بڕیاری دواخستنی رێوڕەسمەكە دوای ئەوە هات، كە كەشناسیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەم چەند رۆژە پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە و بۆ ئەوەی كەسوكاری جینۆسایدكراوەكانی بارزان و میوانەكان تووشی هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو نەبن، بڕیارمان دا ئەم یادە دوا بخەین بۆ 10ـی ئەم مانگە، هۆكارەكەیش بۆ نەبوونی هۆڵێكی شیاو بۆ ئەم جۆرە رێوڕەسمانە دەگەڕێتەوە، كە ناچارین یادەكە لە ژێر خێمە یان لە دەرەوە بكەینەوە".

لە ساڵی 1983ـدا، حزبی بەعس لە عێراق 8 هەزار بارزانی كە تەمەنیان لە نێوان 7 تا 60 ساڵ بوو، لە كۆمەڵگاكانی بەحركە و هەریر و قوشتەپە و دیانا، دەستگیر كردن و بێسەروشوێنی كردن، وەك وەفا و ڕێزگرتنیش بۆ گیانی ئەوان، ساڵانە لەسەر گڵكۆكانیان لە بارزان، یادیان بەرز ڕادەگیرێت.

رابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار