ژووری عهمهلیاتی سازان كۆبوونهوهی دیكهی دهبێ..محەمەد ئەحمەد: له رێككهوتن بێهیوا نین
__2015_08_01_h22m12s57__LB.jpg)
ههولێر-KDP.info-یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ئاشکرای کرد، کاتی کۆبوونەوەی داھاتووی ئهندامانی ژووری عهمهلیاتی سازان دیار نییە، بەڵام لە پەیوەندیدان بۆ ئەوەی کاتێکی بۆ دیاری بکەن؛ دیارە ئەو کۆبوونەوەیە درێژەپێدەری کۆبوونەوەکەی ڕابردوو دەبێ؛ خۆ ئەگەر ئیرادە ھەبێت بە سهعاتێک ڕێک دەکەوین.
(محەمەد ئەحمەد) یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیار بوو ئەمڕۆ ژووری عەمەلیات کۆ بێتەوە، بەڵام لەسەر داوای داوای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەکە دوا خرا، چونکە باسیان لەوە کرد ئەمڕۆ کۆ دەبنەوە و دواتریش کۆبوونەوەیان نەبوو بە ھەڵە بە ئێمەیان گوتبوو؛ کاتی کۆبوونەوەی داھاتوویش جارێ دیار نییە."
(محەمەد ئەحمەد) گوتیشی، کارنامەی کۆبوونەوەی داھاتوو درێژەپێدانی کۆبوونەوەی پێشوو دەبێت و ھیوادارین بگەینە ڕێککەوتن؛ بێهیوا نین و ئەگەر بێهیوا بووباین کۆبوونەوەمان نەدەکرد."
یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، لایەنەکان دوورن لە یەک، بەڵام بێهیوایش نینە.
ئەوەیشی گوت، ئەگەر ئەو ماوەی لە بەردەستدایه نەگەیشتینە ڕێککەوتن، داوا دهكهین ماوەکە درێژ بکرێتەوە.
یاریدەدەری ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕاشیگەیاند: "ئەگەر ئیرادە ھەبێت بە سهعاتێک دەگەینە ڕێککەوتن."
بڵند ئیبراھیم




