مۆڵگه داعشەکانی گوندی قائیم خاپوور كران

ناوه‌ران -KDP.info- به نیو سەعات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان بەبێ وچان چەند جارێك بنكه و مۆڵگه‌كانى تیرۆریستانى داعشیان له گوندى قائیمدا بۆردومان كرد و زیانێکی زۆریان پێ گه‌یاندن.
لە سەعات 7:20 خوله‌كەوە هەتا 7:50 خوله‌كى ئەم ئێواره‌یە، ڕێككه‌وتى 1/8/2015، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان، بێ وچان 5 جار، بنكه و مۆڵگه‌كانى تیرۆریستانى داعشیان له گوندى 'قائیم'ـی میحوه‌رى ناوه‌راندا، تێر بۆردومان و خاپوور كرد.
به پێى زانیارییەکانى ده‌ست فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى، تیرۆریستانى داعش زه‌ره‌ر و زیانێكى زۆرى گیانى و ماددییان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام جارێ دیار نیە چەندیان لێ كوژراوه.




