ته‌قه‌یان له پێشمه‌رگه كرد به‌ڵام بە خۆ و مۆڵگه‌كانیانه‌وه ته‌خت بوون

شنگال-KDP.info-لەسێ شوێنى ناو شنگال، له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعش ته‌قه له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كرا به‌ڵام ڕێك له‌و كاته‌دا فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی ئه‌و شوێنانه‌ی كرد و ته‌قه‌كه‌رانی كوشت.
رائید (خەتاب بانكی) فەرماندەی سریەی 3 لە فەوجی 2ـی لیوای 8ـی هێزی پێشمەرگە لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئیواره‌ى ئه‌مرۆ تیرۆریستانى داعش به دۆشكه‌ى 23 ملم له گه‌ڕه‌كى ستى زه‌ینه‌ب و نزیك له سایلۆى گه‌نم و له ته‌نیشت قائمقامەتیمش به دۆشكه‌ى 14ملم، واته له سێ شوێنەوە ته‌قه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان سەعات 7 و نیو له لاى باشوورى شنگال به بۆردومانێك توانییان له هه‌رسێ شوێنەکە تیرۆریستان بێده‌نگ بكه‌ن و به ته‌واوەتى تێكیان بشكێنن و، کپیان بکەن و به‌خۆ و مۆڵگه ته‌خت بوون."
(بانكی) گوتیشی: "له ئه‌نجامى ئه‌و بۆردومانەدا، داعش سێ دۆشكەیان لێ داڕزا و شه‌ش تیرۆریستیشیان لێ كوژرا."
نەشوان بەرزنجی




