٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان داوایانه‌ بڕیاره‌كانی به‌ جینۆسایدناساندنی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان، جێبه‌جێ بكرێت‌

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info-له‌نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقدا ئه‌مڕۆ له 32هەمین خەمیادی جینۆساید و ئەنفالكرانى بارزانییه‌كاندا فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی ‌په‌رله‌مانی عێراق وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و تاوانه‌، داوایان له‌ حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ كرد كه‌ ئەو بڕیارەی دادگای باڵای عێراق جێبه‌جێ بکا کە دانی بە جینۆسایدکرانی بارزانییەکاندا ناوە.

(د. بێریوان خه‌یلانى) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ شەممە له‌نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌ بیرهێنانه‌وه‌یه‌كدا بۆ ‌ 32 ساڵه‌ى جینووسایدى ئه‌نفالى بارزانییه‌كان وه‌ك فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان به‌یاننامەیه‌كمان خوێنده‌وه."‌
(خه‌یلانى) گوتیشی: "لە ‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌و تاوانه‌مان سه‌ركۆنه‌ كرد و  دوامان كرد حكوومه‌تى عیراقى فیدراڵ قه‌ره‌بووى زیانلێكه‌وتوان و قوربانیانى ئه‌و كاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌ بكاته‌وه‌ و بڕیاره‌كانی دادگه‌ی باڵای تاوانه‌كانی عێراق تایبه‌ت به‌ جینۆسایدناساندنی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان، جێبه‌جێ بكات‌."
نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار