"هۆشیار زێباری پێیگوتین كه شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات"

بەغد -KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، بۆ چاره‌كردنى كێشەکانهى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به تایبه‌ت له پرسى نه‌وتدا بڕیاره شاندێكی هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بكات.
(د. ئه‌ردەڵان نووره‌دین) ئەندامی كورد له فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند: "له‌گه‌ڵ (هۆشیار زێبارى) وه‌زیرى دارایى حكوومه‌تى عیراقى فیدراڵ‌دا كۆ بووینه‌وه و ئاماژه‌ی دا كه شاندێكی كوردی به‌نیازه سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ى دەست بکەن بە تاوتوێکردنەوەی بابه‌تى نه‌وت و چاره‌كردنى كێشەکان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عیراق گوتیشى: "هه‌رچه‌نده كاته‌كه تا ئێستا دیارى نه‌كراوه، به‌ڵام بڕیاره‌كه دراوه، بۆ لێكنزیكبوونهوهش چاوه‌ڕوانى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ین؛ دواى ته‌واوبوونى به‌دیار ده‌كه‌وێت ده‌گه‌ن به ئه‌نجام یاخود هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت لەم سیاسهتەى خۆیدا.
نەشوان بەرزنجی




