٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"ئەگەر بەغدا چاکسازی نەکات ئیفلاسبوونی خۆی ڕادەگەینێت"

سەرچاوە: KDP.info

 هه‌ولێر-KDP.info- "ئەو کابینەیەی حکوومەتی عێراق نەیتوانیوە ھیچ کێشەیەک چارە بکات، بە تایبەت لە ڕووی ئابوورییەوە، بۆیە ئەگەر ھیچ چاکسازی نەکات هەڵشکان (ئیفلاسبوون)ـی خۆی ڕادەگەینێت" (سەرحان سلێڤانەیی) ، وایگوت.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی عێراق هەر بەرودوا دەچێت و ھیچ پێش نەکەوتووە؛ ئەوەتا نەیتوانیوە ھیچ کێشەیەک چارە بکات، لەوانە کێشەی نێوان ھەرێم و بەغدا و، کێشەی ئابووری و، کێشەی کارەبا؛ سەرباری ئەوە ھیچ ھەنگاوێکشی نەناوە بۆ نەھێشتنی گەندەڵی.

(سەرحان سلێڤانەیی) ئاماژه‌یشی دا، حکوومەتی عێراق لە ڕووی ئابوورییەوە ھیچ ھەنگاوێکی نەناوە و، تا دێ بەرەو خراپی دەچێت و، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت و ھیچ چاکسازییەک نەکات،ماوەیەکی دی هەڵشکانی خۆی ڕادەگەیێنێت.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار