لەمانگی ڕابردوودا، ٧٨٤ تیرۆریستی داعش کوژراون کە ١١یان ئەمیر بوونە

مووسڵ -KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ ئاشکرای کرد، لە مانگی ڕابردوودا ٧٨٤ تیرۆریستی داعش کوژراون کە ١١یان پلەی 'ئەمیری'ـیان بووە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لەو مانگە لە شاری مووسڵدا ٧٨٤ تیرۆریستی داعش کوژراون؛ ئەو کوژراوانە یەکێکیان مەلا بووە و سێانیان خەڵکی فەرەنسا و ھەشتیان خەڵکی ئەڵمانیا و ١١یشیان ئەمیر بوونە."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، لەو مانگەی ڕابرد لە شاری مووسڵدا ١٣٥ کەس لە برساندا مردوونە؛ بێجگە لەوە ١١٥ ماڵە عەربیشیان لە شوێنی ماڵە کوردەکاندا نیشتەجێ کردووە!
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەمووسڵ وتیشی، لەو مانگەی ڕابرد تیرۆریستانی داعش ١٨ ھاووڵاتیی کوردیان گوللەباران کردووە.
بڵند ئیبراھیم




