فه‌لاح مسته‌فا: شه‌ڕی نێوان توركیا و په‌كه‌كه كاریگه‌ریی خراپی بۆ هه‌رێم هه‌یه

واشنتن-KDP.info- به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان به ده‌ست هه‌ڵمه‌تی بۆردوومانی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیا بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی په‌كه‌كه، ده‌نڵێنێت و له‌و به‌ینه‌دا تێدا ماوه.
(فه‌لاح مسته‌فا به‌كر) له واشنتن به ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند، ''له نێوان هه‌ردوو لادا گیرمان خواردووه.''
له حه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه، توركیا چه‌ندان جار ئاسمانه‌هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باره‌گاكانی پارتیی كرێكارانی كوردستان له بناری چیای قه‌ندیل و شوێنی دیكه‌ی سنووریی هه‌رێمی كوردستان به‌رپا كردووه، كه وه‌ك ئه‌و وڵاته ده‌ڵێ، ئاسمانه‌هێرشه‌كان وه‌ڵامن بۆ زنجیره هێرشه‌كانی په‌كه‌كه و كوشتنی ناحه‌قی چه‌ند ئه‌قسه‌ر و جه‌ندرمه‌ی توركیا.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش له‌و ئاسمانه‌هێرشانه‌دا هه‌م حه‌ق به توركیا ده‌دات و هه‌میش پشتیوانی ده‌كات، چونكه ئه‌مه‌ریكایش باوه‌ڕی وایه كه توركیا مافی خۆیه‌تی به‌ره‌وڕووی گرووپه توندڕۆكان ببێته‌وه كه پارتیی كرێكرانی كوردستان لایه‌نێكیه‌تی.
له دواسه‌ردانیدا بۆ هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا(ئاشتوون كارته‌ر) له باسی هێزی پێشمه‌رگه‌دا كه ئاسایشی و ئارامی ناوچه‌كانی كوردستانی پاراستووه، به نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته له شكستدانی تیرۆریستانی داعش وێنای كرد.
(فه‌لاح مسته‌فا) هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و ڕه‌وشه‌ی نێوان توركیا و په‌كه‌كه كه هاتووه‌ته ئاراوه، كاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، چونكه ناوچه سنوورییه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن كه بۆردوومان ده‌كرێن.. خه‌ڵكی به هۆیه‌وه ده‌ربه‌ده‌ر بوون و بوونه‌ته قوربانی.. بۆیه به‌و هیوایه‌ین كه هه‌ردوو لا شه‌ڕ ڕابگرن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم، هاوكات نیگه‌رانیی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ردوو به‌ره‌ی شه‌ڕ نیشان دا و رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا كۆك نین كه ده‌ڵێ، كاتی ئاگربه‌ست كۆتایی هات، هه‌روه‌ها به‌و بۆردوومانه‌یش ناكۆكین كه ناوجه‌كانی كوردستان بوونه‌ته ئامانج، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ڕێچاره نییه.
زریان زیاد- ڕۆیته‌رز




