ناوی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا ده‌كرێت كه هۆكاری كه‌وتنی مووسڵ بوون

مووسڵ-KDP.info- ئاماده‌كردنی راپۆرتی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی مووسڵ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت، دواتریش ناوی ئه‌و كه‌سانه بۆ رای گشتی ئاشكرا ده‌كرێت كه هۆكاری كه‌وتنی مووسڵ بوون.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی مووسڵ (مه‌لا سالم شه‌به‌ك)، به KDP.infoـی راگه‌یاند: "شه‌ش ئه‌ندام له لیژنه‌كه‌ی ئێمه بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی لێكۆڵینه‌وه‌كان دیاری كراون كه منیش یه‌كێكم له‌و شه‌ش ئه‌ندامه و له ئێستادا راپۆرته‌كه ته‌واو بووه و ته‌نیا ماوه ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن ناویان بخرێته نێو راپۆرته‌كه و، هه‌ر كاتێكیش ناوه‌كان یه‌كلا كرانه‌وه، ده‌خرێنه نێو راپۆرته‌كه و كۆتایی پێدێت و ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌كه‌ین، كه دواتریش ده‌خرێته به‌رنامه‌ی كار و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت".
(مه‌لا سالم) گوتیشی: "هه‌ر كاتێك له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر درا، ناوه‌كان بۆ رای گشتی ئاشكرا ده‌كه‌ین كه به كه‌وتنی مووسڵ تۆمه‌تبارن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك دیار بێت كێ بووه هۆكاری كه‌وتنی ئه‌و پارێزگایه".
ڕوونیشی كرده‌وه كه، بڕیار دراوه تاوه‌كو ١٠رۆژی داهاتوو لیژنه‌كه‌یان راپۆرتی خۆی ته‌واو بكات و له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، ئه‌وكات ناوی تۆمه‌تباره‌كان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێن.
بڵند ئیبراهیم




