٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێكی هەدەپە: سەرۆك بارزانی هەوڵی جیددیی داوە بۆ گەڕاندنەوەی شەهیدانی یەپەگە

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- (سەلما ئیرماغ) پەرلەمنتاری هەدەپە، لە هەمبەر پرسی ئاستەنگكردنی گواستنەوەی تەرمی سێزدە شەهیدی یەپەگە لە لایەن حكوومەتی توركیاوە رایگەیاند، (سەرۆك بارزانی) هەوڵێكی زۆر جیددیی داوە كە دەربازی توركیا ببن و سێ جار سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدان كردووە و، ئامادەیی خۆیشی بۆ هەر كارێكی پێویست سەبارەت بە دەربازكردنی ئەو شەهیدانە پێشان داوە.

شاندێكی پەرلەمانتارانی هەدەپەی باكووری كوردستان، سەبارەت بە پرسی ئاستەنگكردنی گواستنەوەی تەرمی سێزدە شەهیدی یەپەگە لە لایەن حكوومەتی توركیاوە، سەردانی خاڵی سنووریی ئیبراهیم خەلیلیان كرد و لە لایەن (حەمید عەلی) بەڕێوەبەری گشتیی ئەو خاڵە سنوورییەوە پێشوازییان لێ كرا. پاشان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا (سەلما ئیرماغ ) پەرلەمنتاری هەدەپە رایگەیاند، ئەوان وەك ئەندامی پەرلەمانانی باكووری كوردستان هەوڵی زۆریان لەگەل حكوومەتی توركیا داوە، بەڵام تا ئێستا هەوڵەكان بێسوود بوون و دیاربەكر بە بڕیاری ئەنكارا و سەرۆككۆماری توركیا (رەجەب تەیب ئەردۆغان) ڕایگەیاندووە كە نابێت تەرمی سێزدە شەهیدی رۆژئاوای كوردستان دەربازی خاكی توركیا بن.

هەروەها راشیگەیاند، كە (سەرۆك بارزانی) هەوڵێكی زۆر جیدیی داوە كە دەربازی توركیا ببن و سێ جار سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدان كردووە و ئامادەیی خۆیشی بۆ هەر كارێكی پێویست لەهەمبەر دەرباز كردنی ئەو شەهیدانە پێشان داوە.
لە لایەكی دیكەوە نوێنەری كەسوكاری شەهیدان و هەروەها وەك دایكی شەهیدێك لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا سوپاسی (سەرۆك بارزانی)ـی كرد و سەرەخۆشیی سەرۆكیشی وەكو مەرهەمێك بۆ ساڕێژكردنی برینەكانیان لە قەڵەم دا.

'كوردستان تی ڤی'
 

هەواڵی پەیوەندیدار