سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان: شەهیدكردنی هاووڵاتیی مەدەنیی هەرێمی كوردستان هیچ پاساوێك هەڵناگرێت

ههولێر-KDP.info- سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان له ڕاگهیێنراوێكدا به هۆی بۆردوومانی زارگهڵی و شههیدبوونی ژمارهیهك هاووڵاتی مهدهنییهوه داوا له توركیا دهكات، بۆردوومانكردنی خەڵكی مەدەنی دووبارە نەبێتەوە؛ ڕایشیگهیاند كه، شەهیدكردنی هاووڵاتیی مەدەنی هەرێمی كوردستان هیچ پاساوێك هەڵناگرێت.
دهقی ڕاگهیێنراوهكه:
شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆكەكانی سوپای توركیا لە زارگەلی، ژمارەیەك هاووڵاتیی بێ تاوان شەهید و بریندار بوونە. سەرەخۆشیی لە كەسوكاری شەهیدان دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.
ئێمە لە كاتێكدا كە ئیدانەی ئەم بۆردوومانە دەكەین كە بووەتە هۆی شەهیدبوونی خەڵكی هەرێمی كوردستان، داوا لە توركیا دەكەین بۆردوومانكردنی خەڵكی مەدەنی دووبارە نەبێتەوە و شەهیدكردنی هاووڵاتیی مەدەنی هەرێمی كوردستان هیچ پاساوێك هەڵناگرێت.
پێویستیشە هێزەكانی پەكەكە گۆڕەپانی شەڕەكە لە هەرێمی كوردستان دوور بكەنەوە و چیتر هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان نەبنە قوربانیی ئەو شەڕ و ململانێیە. بەردەوامیی شەڕ زیانی بۆ خەڵكی مەدەنی دەبێت و داوا دەكەین لایەنەكان بگەڕێنەوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
1ـی 8ـی 2015




