بە هۆی بۆردوومانەكانی توركیاوە 9 هاووڵاتی شەهید و 11ـی دیكەیش بریندار بوون

سۆران-KDP.info- سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە بناری قەندیل بۆردوومانی گوندی زارگەڵییان كرد و، لە ئەنجامدا 9 هاووڵاتی شەهید و 11ـی دیكەیش بریندار بوون.
(د. كاروان محەممەد) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران، بۆ KDP.infoدەڵێت: "سەعات چواری سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بە سەختی بۆردوومانی بنكە و بارەگاكانی پارتیی كرێكارانی كوردستانیان لە گوندی زارگەڵیی سنووری شارەدێی وەرتێ كردووە و، بەو هۆیەوە 9 هاووڵاتی شەهید بوون و 11ـی دیكەیش بریندار بوون، كە دوو لە بریندارەكانیش لەبەر سەختیی برینەكەیان ڕەوانەی هەولێر كران، ئەوانی دیكەیش تەندروستییان جێگیرە و لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە ژێر چاودێریی پزیشكیدان، هەروەها زیاتر لە 10 خانووی هاووڵاتیانیش ڕووخاون".
رابین شێروانی




