پێشمه‌رگه له سێ لاوه هێرشى داعشانی تێك شكاند.. 11یان لێ كوشتوون

شنگال-KDP.info- له سێ لاوه و لە سێ گەڕەكی ناو شنگاله‌وه، هێزەكانی پێشمەرگە وەڵامی توندی هێرشی تیرۆریستانی داعشانیان دایەوە و، وێڕای تێكشكاندیان 11یشی لێ كوشتن.
رائید (خەتاب بانكی) فەرماندەی سریەی 3 لە فەوجی 2ـی لیوای 8ـی هێزی پێشمەرگە لە شنگال، بە KDP.infoی راگەیاند: "سه‌عاتێك له‌مه‌وبه‌ر تیرۆریستانی داعش لە گەڕەكی نەسڕ و ستى زه‌ینه‌ب و قه‌لعه‌ى سمایل به‌گى شارۆچكەی شنگال، هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە له لیواى هه‌شت بە توندی رووبەڕوویان بوونەوە و لە ماوەیەی ته‌نیا سەعاتێكدا توانرا هێرشەكەیان تێك بشكێندرێت و زه‌بری كوشنده‌یشیان لێ درا".
له‌باره‌ى ئاكامی ئه‌م به‌ره‌وڕووبوونه‌وه و زیانه‌كانی، (بانكی) گوتى: "هێزه‌كانى پێشمه‌رگه سه‌لامه‌تن و ئه‌وه‌ى تا ئێستایش زانراوه، نزیكه‌ى 7 تیرۆریست كوژراون و برینداریشیان هه‌بووه كه نزیكه‌ى 10 كه‌س ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یش كه شه‌وه، هێشتا نه‌توانراوه ئامارێكى ته‌واو به ده‌ست بێنین، به‌ڵام له جیهازه‌كانیانه‌وه گوێبیست بووین كه ده‌یانگوت ناتوانین ئۆتۆمبێل بگه‌یه‌نین به برینداران، چونكه هه‌ر پاش تێكشكانیان، فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر ئاسمانی شنگالدا ده‌سووڕانه‌وه".
ئەو هەروەها گوتی: "كاتێكیش فڕۆكه‌ى جه‌نگىی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی گه‌یشتنه سه‌ر ئاسمانی شنگال، ئه‌وانیش چوار تیرۆرستىان كردنه ئامانج كه به بى كه‌ى سى و ئار بی جی ته‌قه‌یان له سه‌نگه‌ره‌كانى هێزى پێشمه‌رگه ده‌كرد.''
نەشوان بەرزنجی




