هه‌ناسه‌ی له سێ ساڵی ئارام بڕی.. بزانه هه‌ڵه كوشنده‌كانی په‌كه‌كه كامانه‌ن

ئه‌مه‌ریكا-KDP.info- به‌گوێره‌ی زانیاریی مێدیاكانی جیهان، په‌كه‌كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیدا زیانگه‌لێكی به خۆی گه‌یاندووه كه له‌و ریپۆرته‌دا شیی كراونه‌ته‌وه و، نه‌ده‌بووایه په‌كه‌كه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌و هه‌ڵه كوشنده‌یه‌ی كردبایه و، بیانووی سیاسی خستبووایه نێو ده‌ستی توركیا.
په‌كه‌كه هه‌ناسه‌ی له سێ ساڵی ئارامی ئاگربه‌ست بڕی
هیچ كام له رۆژنامه جیهانییه‌كان ناڵێن په‌كه‌كه به ته‌قاندنه‌وه‌ی هێڵی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و كوشتنی دوو پۆلیسه‌كه‌ی توركیا و، ئاگر به‌ردان له گرێبه‌ست قازانجێكی سیاسیی كرد، هه‌میشه وه‌ك سه‌لمێندراوه قازانج له گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رمێزی گفتوگۆ، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی 3 ساڵی ئارام له‌نێوان په‌كه‌كه و توركیادا، كه له ساڵی 2012 ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرا و پڕۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستی پێكرد، له‌ئێستادا دیمه‌نی جه‌نگ باڵی به‌سه‌ر ئاگربه‌ستدا كێشاوه كه ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ، په‌كه‌كه به شكاندنی ئاگربه‌ست تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و رێگه به توركیایش ده‌ده‌ن كه ئیدی دژی په‌كه‌كه بوه‌ستێته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی 'ده‌یه‌لی نیوز'، ''كورد به شێوه‌یه‌كی گشتی خۆی له سه‌رووی 40 ملیۆن كه‌س ده‌دات و گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌تن، گیانی لێبورده‌یی و ئایینی و پێكه‌وه‌ژیان له‌نێویاندا زۆر به‌رزه؛ ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كی فراوان هه‌ر له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسه‌وه پشتگیریی كورده‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، به هاتنی داعش‌یش ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا پاڵپشتی كوردن و له ئاسمانه‌وه پارێزه‌ری خاكی هه‌رێم بوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی تیكدانی ئاساییشی هه‌رێم بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا هێڵی سووره و قبووڵیان نییه هیچ كاتێ ئارامی هه‌رێم تێكبچێ، ئه‌و پاڵپشتییه مه‌زنه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌رێمی كوردستان وابه‌سته‌یه به سیاسه‌ت و دیپلۆماسیه‌تی سه‌ركه‌وتووانه‌ی (سه‌رۆك بارزانی)، بۆیه هه‌رێمی كوردستان تادێ داهاتووی رۆشنه و رۆژ دوای رۆژ له سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تبووندا نزیكتر ده‌بێته‌وه؛ به‌ڵام له ئێستادا كورده‌كان و توركیا گرژییه‌كی زۆر له‌نێوانیاندایه، به‌تایبه‌ت په‌كه‌كه و توركیا كه ئه‌و بزماره‌ی له تابووتی شه‌ڕ درا، له‌ئێستادا هه‌ڵكێشراوه‌ته‌وه و سێره‌یان له یه‌كتری گرتووه.
ئه‌گه‌رچی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی پێشان دا به هه‌وڵدانی بۆ ناوبژیوانی و گه‌ڕانه‌وه بۆ پرسی ئاشتی، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا قبووڵیه‌تی كه توركیا بۆردوومانی په‌كه‌كه بكات، چونكه ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ ده‌ڵێن، یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر توركیا و دوو پۆلیسیان لێ كوشتوونه، كه نه‌ده‌بوو ئه‌و كاره‌یان كردبایه، بۆیه هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رایانگه‌یاند، جێگه‌ی قبووڵه توركیا درێژه به بۆردوومانی په‌كه‌كه بدات و به شێوه‌یه‌كی جیددییش دژایه‌تیی خۆیان بۆ په‌كه‌كه راگه‌یاند. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ ده‌ڵێن "پێویسته پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌و كوردانه بكرێت كه ده‌بنه هۆی گرژی و ئاڵۆزی، كه ره‌نگه مه‌به‌ستیان یه‌په‌گه بێ كه له‌م دوواییه‌دا ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمان له لێدانی داعش پشتگیری‌یان ده‌كرد.''
كورده‌كانی دیاربه‌كر ترسیان هه‌یه.. مامۆستایه‌كی زانكۆ: ئۆباڵی ئه‌م ڕه‌وشه له ئه‌ستۆی په‌كه‌كه‌یه
پێگه‌ی journal digitalـی ئه‌مه‌ریكایی ئاشكرای كردووه، كورده‌كان له دیاربه‌كر هه‌ست به مه‌ترسیی ده‌كه‌ن كه ره‌وشه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی تاریكی. چونكه له شه‌واندا ده‌نگی فڕۆكه‌كانی ئێف شازده‌ی توركیا له ئاسمانی دیاربه‌كر ده‌بیسترێ، له‌گه‌ڵ بینینی دیمه‌نی جووڵه‌پێكردنی تانك و ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ 1302 كه‌س و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له سه‌عات 5ی ئێواره‌دا، هه‌موو ئه‌م ره‌وشه په‌كه‌كه بۆ كوردانی باكووری دروست كردووه، هه‌روه‌ك (وه‌هاب كۆكسون) مامۆستای زانكۆ له به‌شی یاسایی زانكۆی دیاربه‌كر رایگه‌یاندووه، ئۆباڵی ئه‌و جه‌نگه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی په‌كه‌كه‌وه كه ده‌بوایه پارێزگاری له ئاشتیی بكردابایه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیایش هێرشی راسته‌وخۆی كرده سه‌ر هه‌ده‌په و رایگه‌یاند كه، ئه‌وان شمشێری تیرۆریستانن و دادگای توركیایش ده‌ستی به لێپێچینه‌وه له (ده‌میرتاش)ی هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په كرد به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ توندوتیژی.
(ده‌میرتاش) ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه وا بڕوات ئه‌وا له په‌رله‌مانی توركیا ده‌كشێینه‌وه! ئایا ئه‌مه هه‌ڵه كوشنده‌كه نه‌بوو كه په‌كه‌كه له پڕێكه‌وه هێرشی كرده سه‌ر توركیا و ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی بۆ كوردان له توركیا جێهێشت و، ئه‌مه دروستكردنی سه‌رئێشه نه‌بوو بۆ گه‌لی كورد له توركیادا؟
زیانه‌كانی په‌كه‌كه
په‌كه‌كه به شكاندنی ئاگربه‌ست كۆمه‌ڵێك زیانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كرد له‌وانه:
یه‌كه‌م: خه‌ریك بوو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باوه‌ڕی ده‌هێنا كه به‌ڵێ بیرێك له‌وه بكرێته‌وه په‌كه‌كه چه‌ك دابنێ و ناوی له‌لیستی تیرۆردا ده‌ربهێنرێ، به‌ڵام به نه‌هێشتنی ئاگربه‌ست وای لێهات جارێكی دی ئه‌و چاوخشاندنه‌وه‌یه له‌سه‌ر په‌كه‌كه هه‌ڵگیرێ و، ئه‌و باسه بیری لێ نه‌كرێته‌وه.
دووه‌م: په‌كه‌كه ئه‌گه‌ر له‌وكاره‌ی به‌رده‌وام بێ، ده‌بێته سه‌رئێشه‌یه‌كی دی بۆ سووریایش، كه خه‌ریك بوو كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به جیددی بێته سه‌ر هێڵ تا به چاوێكی دیكه سه‌یری یه‌په‌گه بكات، به‌ڵام له‌و ئاسته‌یشه‌وه، بۆ جارێكی دی په‌كه‌كه تێڕوانینی ناتۆ و ئه‌مه‌ریكای گۆڕی كه په‌كه‌كه له هه‌ڵه‌ی به‌رده‌وامدا ده‌ژی و، به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی خستوویه‌تییه نێو لیستی تیرۆره‌وه.
سێیه‌م: زیانێكی گه‌وره‌ی به هه‌ده‌په گه‌یاند كه تازه له په‌رله‌مانی توركیادا خۆی جێگیر كردووه و به 80 كورسی توانیویه‌تی به‌ربه‌ستی 10 له‌سه‌دی په‌رله‌مان ببڕێت و، خه‌ریك بوو بۆ پیكهێنانی حكوومه‌ت توركیا باوه‌ڕ به‌وه بكات كه، به‌ڵێ هه‌ده‌په‌یش بێنێته نێو ئیئتلافی حكوومه‌ته‌وه، به‌ڵام به هێرشه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پۆلیسی توركیا و شكاندنی ئاگربه‌ست، جارێكی دی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یشی زیانبار كرد.
چواره‌م: ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ رێگه به توركیا ده‌ده‌ن هه‌موو رێكارێك له دژی په‌كه‌كه بگرێته به‌ر و، هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاندووه كه ئیدی پێویسته چاو به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و كوردانه بخشێندرێته‌وه كه ده‌بنه هۆكاری بارگرژی، كه مه‌به‌ستی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه‌یه.
پێنجه‌م: زیانگه‌یاندن به سنووری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ناوچانه‌ی كه په‌كه‌كه خۆی تێیاندا مه‌ڵاس داوه، له‌مه‌یشیاندا به‌هۆی بۆردوومانی توركیا زیان به دێ و چیاكانی سه‌ر سنوور ده‌گه‌یێنرێت.
شه‌شه‌م: باڵێكی په‌كه‌كه كه هۆكاری ئه‌و ره‌فتارانه‌ی په‌كه‌كه‌یه، زیانێكی سیاسی به پێگه‌ی (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) و هه‌ده‌په‌یش گه‌یاند؛ له‌لایه‌ك (عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان) له توركیا بۆ پرسی ئاشتی راوێژی پێده‌كرا و له‌لاكه‌ی دیكه‌یشه‌وه شه‌رعیه‌ت به هه‌ده‌په دراوه كه نوێنه‌رایه‌تیی كورد له باكوور بكات.
حه‌وته‌م: ڕۆژی 29/7/2015 ئەو بۆرییە نەوتەی كە نەوتی هەرێمی كوردستان دەگوازێتەوە، لە ناوچەی شرنا‌خ لەناو سنووری توركیادا تەقێندرایەوە، ڕۆژی دواتر هێزی پاراستنی گەل HPG، كە باڵی چەكداری پارتیی كرێكارانی كوردستان PKKیە، بە شێوەیەكی فەرمی بەرپرسیارێتیی خۆی لەو تەقاندنەوەیە ڕاگەیاند. ئه‌مه‌ش ده‌ستبردنی په‌كه‌كه‌یه بۆ قوتی خه‌ڵكی كوردستان و، له‌مه‌یشیاندا خه‌ڵكی هه‌رێم له په‌كه‌كه نیگه‌رانن و ئه‌و ره‌فتاره به تووندی سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن.
چی بكرێت؟
سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) له 25ی ئه‌م مانگه‌دا په‌یامێكی له‌باره‌ی بۆمبارانكردنی بنكه‌كانی په‌كه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه راگه‌یاند و، ئاماده‌یی خۆیی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێشان دا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ردوولا بۆ ئاگربه‌ست و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی. هه‌روه‌ها داوایشی لە پارتیی كرێكارانی كوردستان كرد، ددان بەخۆیدا بگرێت و هەموو هەوڵێك بدات بۆ ئەوەی ئاگربەست و پرۆسەی ئاشتی دەستپێبكاتەوە و ڕۆڵ بدرێتەوە بە (عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان)و هه‌ده‌په.
چاودێرانی سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستانن و زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمیش ناوبژیوانیی حكوومه‌تی هه‌رێم به هه‌نگاوێكی باش ده‌زانن، به مه‌رجێك كه په‌كه‌كه خۆی راده‌ستی ئاشتی بكات و، توركیایش ده‌ستهه‌ڵگرێ له بۆردوومانكردن.
شا‌و كوردی




