فڕۆكه له‌گوندی لزاگ مۆڵگه‌كانی داعشی خاپوور كرد
__2015_07_31_h21m34s54__RM.jpg)
رۆژئاوای دیجله-KDP.info-فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان داعشی له گوندى لزاگ بۆردومان كرد و بنكه و باره‌گاكانیان به‌سه‌ردا خاپوور كرد.
سه‌عات 5:40 خوله‌كى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، رێككه‌وتى 31-7-2015 فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان چه‌ند بنكه و باره‌گایه‌كى تیرۆیستانى داعشانیان له گوندى لزاگى سه‌ر به میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله، به خه‌ستى بۆردومان كرد و چه‌ند باره‌گایه‌كیان به‌سه‌ردا رووخاندن.
به پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كه‌وتوون، جیا له خاپوركردنى چه‌ند بنكه و باره‌گایه‌كى تیرۆریستانى داعش, چه‌كێكى جێگیركراوى دۆشكاى تیرۆریستان تێكشكێندراوه, هاوكات ژماره‌ى كوژراوانى تیرۆریستان تا ئێستا نه‌زاندراوه.




