21 داعشی دی كوژران

مووسڵ-KDP.info-وا 21 لاشه‌ی دیكه‌ی داعش له مووسڵ كه‌وتوون؛ ته‌رمی 3 كارمه‌نده‌كه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی نه‌ینه‌وایش گه‌ینرایه پزیشكی دادی مووسڵ.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمه‌ت ره‌جه‌ب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەمڕۆ هه‌ینى فڕۆكە جەنگییەكانی ئه‌مریكا و هاوپەیمانان له كۆگاى سرامیك له گوندى بایبوختی ده‌شتى نه‌ینه‌وا دا له رۆژهه‌ڵاتى شارى مووسڵ بۆردوومانى تیرۆریستانى داعشانیان كرد و له ئاكامدا 13 تیرۆریست كوژراون. له بۆردوومانێكى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یماناندا له ده‌وروبه‌رى دیجله‌دا له نزیك ناحیه گه‌یاره 8 تیرۆریستی دیكه كوژران و لاشه‌كانیان وا له‌پزیشكی دادی مووسڵن".
(عیسمه‌ت) دەیشڵێت، هەر ئەمڕۆ لاشه‌ى سێ كارمه‌ندى كۆمسیۆنى نه‌ینه‌وا گه‌یه‌نرایه پزیشكى دادی مووسڵ، ئه‌و سێ كارمه‌نده دواى ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرابوو راسته‌وخۆ تیرۆریستانى داعش له گۆڕه‌پانى باب ئه‌لتۆپدا له ناوه‌ندى شارى مووسڵ گولله‌بارانى كردبوون.
نه‌شوان به‌رزنجى




