32 ساڵ به‌ر له ئێستا به‌عس هه‌شت هه‌زار بارزانی ئه‌نفال كرد چونكه كورد بوون و بارزانی بوون

بارزان-KDP.info- له‌رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆدا له به‌روارى 31-7- 1983 رژێمى له‌ناوچووی به‌عس په‌لامارى گیانى كوردى دا و له‌م رۆژه‌دا هه‌شت هه‌زار بازرانى ئه‌نفاڵ كرد، چونكه كورد بوون و بارزانی بوون، له‌ئێستایشدا بارزانییه‌كان ئاواته خوازن كه لایه‌نه سیاسییه‌كان ته‌باو یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بن چونكه یه‌كڕۆژی ته‌بایی و یه‌كگرتووی به‌ساڵێكی به‌رگری له دژی دوژمنان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ 32 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نفالكردنی بارزانییه‌كان تێده‌په‌ڕێ كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورد بوون و بارزانی بوون رژێمی به‌عس هه‌شت بارزانی ئه‌نفال كرد، له‌م باره‌یه‌وه (غه‌فور ئه‌حمه‌د مه‌لا سوار) قایمه‌قامى قه‌زای میرگه‌سۆر به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى گوت :" ئه‌مڕۆ 31-7 له بیره‌وه‌رى سه‌رجه‌م كورد و به‌تایبه‌تى بارزانییه‌كاندا یاده‌وه‌رییه‌كى پڕناخۆشه و خه‌مگینه چونكه له‌م رۆژه دا رژێمى به‌عسى گۆڕبه‌گۆڕ ده‌ستى به ئه‌نفالى بارزانییه‌كان كرد كه قۆناغى یه‌كه‌مبوو له‌ده‌ستپێكردنی ئه‌نفالی كوردان و تێیدا هه‌شت هه‌زار بارزانى ئه‌نفاڵ كران و ره‌چاوى ته‌مه‌نی نه‌كرد، سه‌رجه‌م ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ئه‌نفالی كردن پیاو بوون له ته‌مه‌نى 9 بۆ 10 ساڵیشی تێدابوون تا ته‌مه‌نى 90 ساڵى به‌بێ جیاوازى ئه‌نفالى كردن و بردوونی بۆ بیابانه‌كانى خوارووى عیراق و له‌وێشدا زینده‌به‌چاڵى كردن".
قایمقامی قه‌زای مێرگه‌سۆر ده‌ڵێ: تاوانى ئه‌وان ته‌نها ئه‌وه‌بوو كه كورد بوون و بارزانى بوون و خه‌ڵكى ناوچه‌ى بارزان بوون، ئه‌و سنووره‌یش مه‌ڵبه‌ندى شۆڕ‌ش و راپه‌ڕینه یه‌ك له‌دواى یه‌كه‌كانى میلله‌تى كورد بوو كه سه‌رجه‌میان ئه‌وانه‌بوون له ئۆردوگا زۆره‌ملێیه‌كاندا بوون و خه‌ریكى كه‌سابه‌ت و ئیش و كارى رۆژانه‌ى خۆیان بوون.
(غه‌فور ئه‌حمه‌د مه‌لا سوار) ده‌یشڵێ: "دوای ئه‌و كاره‌ساته‌یش كه‌سوكارى ئه‌نفاله‌كان هه‌موویان له بارودۆخێكى ناله‌بارى ده‌روونى زۆر خراپدابوون، بۆ گوزه‌رانى ژیانیشیان زه‌حمه‌تێكى زۆریان بینی. له‌نێو ئه‌وانه‌ى ئه‌نفاڵكران به‌شێكیان هه‌بوو تازه بوكوزاوابووه و هه‌بووه ژنى ماره كردووه و نه‌یگوازتبووه و پیاوی وایش هه‌بووه ماوه‌یه‌كى كه‌م له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى بووه و هه‌شبووه ماوه‌یه‌كى زۆر له‌گه‌ڵی بووه ئاخر ئه‌و بوكه‌ى چه‌ندین ساڵه چاوه‌ڕێی ده‌كرد رۆژێك خۆشه‌ویسته‌كه‌ى بێته‌وه ئا ئه‌مه ده‌بێت له چ مه‌ینه‌تیه‌كی ژیاندابێ، ئه‌و منداڵه‌ى كه له‌یه‌ك ساڵان و دوو ساڵاندا باوكى ئه‌نفالكراوه و هه‌میشه چاوه‌ڕێى ئه‌وه بووه رۆژێك له‌رۆژان باوكى ببینێته‌وه و ئه‌ی ئه‌و دایكانه‌ی كه چاوه‌ڕێی رۆڵه‌كانیان بوونه بگه‌ڕێنه‌وه ده‌بێ چه‌نده ناخۆش و چه‌نده دڵته‌زێن بێ ژیان لای ئه‌وانه، به‌راستى ئه‌م كاره‌ساته له‌مێژوودا چه‌ند حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌نه كه له‌جیهاندا به‌و شێوه‌یه روویدابێ، ئه‌و مه‌ینه‌ت و ناخۆشییه‌ى كه‌سوكارى ئه‌نفاڵ بینیویانه ناشێت له‌یاد بكرێت، هه‌ر له‌م رۆژه‌دا سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى ئه‌نفاڵ و بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیدان ده‌كه‌ین".
( غه‌فور ) راشیگه‌یاند :" ئومێده‌وارین ئه‌م كاره‌ساتانه ئیدی به‌سه‌ر میلله‌تى كورد نه‌یه‌ته‌وه و و ده‌بێت هه‌موو میلله‌تى كورد په‌ند له‌مێژوو وه‌ربگرێت و ئه‌و هه‌موو ده‌ربه‌ده‌رى وئه‌نفال و كیمیاباران و ناخۆشیه‌ی به‌سه‌ر كورددا هاتووه ئومێده‌وارین ببێته وانه‌یه‌ك تا یه‌كڕێزى نێوان كورد و نێو ماڵى كورد پته‌وتر بكرێت، چونكه یه‌ك رۆژ یه‌كڕیزى و یه‌كگرتووى میلله‌تى كورد به‌رانبه‌ر به یه‌ك ساڵ به‌رگرى و وه‌ستانه له‌دژی دوژمنانماندا.
لای خۆیشیه‌وه (به‌ره‌ڤان حه‌مدى ) به‌ڕێوبه‌رى گشتى له وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و به ماڵپه‌رى فه‌رمیی پارتیی دیمو‌كراتى كوردستانی گوت :" ئه‌مڕۆ 32 ساڵ به‌سه‌ر كاره‌ساتى دڵته‌زێنى جینوسایدكردنى بارزانییه‌كان تێده‌په‌ڕێت كه تێیدا هه‌شت هه‌زار بارزانى له‌نێو كه‌مپ و دێهاته زۆره‌ملێیه‌كان كه ئه‌وان تێیدا نیشته‌جێ كرابوون و به‌ره‌و چاره‌نووسێكى نادیار ڕه‌وانه كران كه تا ئێستا چاره‌نووسه‌كه‌یان نادیاره به‌گوێره‌ی دیكۆمێنته‌كان زینده‌به‌چاڵ كراون.
( به‌ره‌ڤان حه‌مدى ) ئاماژه‌یشی دا:" به‌داخه‌وه ئه‌و ئه‌نفاله‌ى به‌سه‌ر بارزانییه‌كان هات و پێش ئه‌وانیش به‌سه‌ر فه‌یلییه‌كان هات و له‌ساڵى 1988 دووباره بووه‌ته‌وه له‌دواى ئازادى عێراق، وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هیدان له دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عیراقدا كاری كردووه و ئه‌م كه‌یسانه‌ى دا به دادگا‌و له‌وێدا بڕیارى پێ ده‌رچوو كه به‌ڵێ ئه‌مه جینوسایده و كۆمه‌ڵكوژییه‌و تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تییه حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى عیراقى راسپێردران كه ئیجرائات وه‌ربگرن بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى ئه‌و خه‌ڵكه بۆ دووباره ژیانه‌وه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه و خه‌ڵكه‌كه و بۆ هه‌ماهه‌نگى گه‌ڕان به دواى رووفاته‌كان، به‌ڵام وه‌كو پێویست حكوومه‌تى عیراق له بوودجه‌ی خۆیدا هیچ هه‌نگاوێكى نه‌نا؛ له ده‌رگاى كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیشمان دا كه به‌ڵێ ئه‌و جینوسایده‌ى به‌سه‌ر كورددا هاتووه پێویسته به‌گه‌وره‌یی بناسرێت".
(حه‌مدى ) ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو : ئه‌و رووداوانه‌ی له شنگالیش روویاندا به‌رده‌وامى جینوسایدى كوردانه كه ده‌رحه‌ق به كوردان ده‌كرێت، بۆیه له‌م بیره‌وه‌ریه‌دا ده‌خوازین كورد و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان هه‌ست به‌و مه‌ترسییه بكه‌ن كه ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو نه‌بین ئه‌وا به‌رده‌وام دووچارى ئه‌و جۆره هێرشانه ده‌بینه‌وه و خاكى كوردستان له‌لایه‌ن دوژمنان هه‌میشه چاوى له‌سه‌ره، بۆیه ته‌بایى برایه‌تى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى كوردستان زه‌رووره و ئه‌وه ده‌خوازێت كه یه‌كگرتوو بین تا به‌رگرى له خاكى خۆمان بكه‌ین.
( نه‌دا مێرگه‌سۆرى ) كه خاوه‌نی 12 كه‌سی ئه‌نفالكراوه له خانه‌واده‌كه‌یدا به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند :" خۆراگرى ئێمه‌ى ئافره‌تانى بارزانى و دایك و خوشك و هاوسه‌ران و جه‌رگ سوتاوى ئه‌وان، هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى كوردستان دروست بێت كه ئێستا هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌یقۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مه‌رامه‌كانیان و به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌كانى خۆیان له مه‌یدانى سیاسى كوردستان پێ جێ به‌جێ بكه‌ن، به‌راستى ئه‌مه جێگه‌ى داخه و ئه‌سه‌فه بۆ ئه‌و كوردستانه‌ى هه‌له‌بجه و ئه‌نفال ى هه‌یه هه‌شت هه‌زار بارزانى تێدا ئه‌نفال كراوه كه‌سانێكی وای تێدا بژی كه بیه‌وێ درز بخاته نێوان یه‌كڕیزی و ته‌بایی كورده‌وه.
( نه‌دا مێرگه‌سۆرى ) ئاماژه‌ییشی دا :" ئه‌مڕۆ بیرى ئه‌و گریانانه ده‌كه‌م كه دایكم و مامۆژنم و كه‌سوكارم كردویانه بۆ ئه‌و هه‌شت هه‌زار بارزانییه‌ى كه بێ سه‌روشوێن كران، بێگومان ئه‌م برینه هه‌میشه له‌دڵى هه‌موو بارزانییه‌ك ده‌مینێته‌وه، به‌ڵام بارزانییه‌كان به خۆراگرى خۆیان له‌ته‌ك خۆراگرى هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید و ئه‌نفال و ئه‌و زامه‌ى كه هه‌مانه له كوردستان، هه‌مووى پێكه‌وه پشتیوان به‌خوا ده‌بێته هۆكارێك بۆ دروستبوونى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كوردستان.
ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ( فه‌رحان جه‌وهه‌ر ) له باره‌ى ئه‌نفالكردنى بارزانییه‌كان له بارزانه‌وه به مالپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى راگه‌یاند :" به‌بیره‌وه‌ریه‌دا داوا له‌هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ین كه یه‌كبگرن و ده‌ستكه‌وته‌كانیان بپارێزن كه به خوێنى شه‌هید و ئه‌نفالكراوانى كورد به‌گشتى و بارزانییه‌كان به‌تایبه‌تى هاتووه‌ته به‌رهه‌م، دواكارى له حكوومه‌ت و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌م هاوكارى و یارمه‌تى ئه‌و خێزانانه بده‌ن كه ئه‌مڕۆ زۆریان له باره‌دۆخێكى ناهه‌موار ده‌ژین، هه‌روه‌ك داوا له‌رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تى و UN و رێكخراوه‌كانى دیكه ده‌كه‌ین كه ئه‌نفالی كوردان له‌ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به گه‌وره‌یی بناسرێت، چونكه ئه‌مه جینوسایدێكى ته‌واوه به‌هه‌موو پێوه‌رێكى یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یاسا ئاسمانییه‌كانیش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ناوبردنێكى به‌كۆمه‌ڵ بووه و له‌سه‌ر بنجینه‌ى ره‌گه‌ز بوو، ئه‌م تاوانه‌ش ئه‌نجام درا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كورد بوون و بارزانى بوون .
نه‌شوان به‌رزنجى




