٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: به‌ وردی سه‌یری په‌ڵپی قوتابیان ده‌كرێ

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ده‌ڵێ، تیمەکانمان شەو و رۆژ کار له‌سه‌ر پەڵپی قوتابیان دەکەن و، قوتابیانیش دڵنیا دەکەنەوە کە ھەر یەکێک پەڵپی گرتبێت بە وردی تەماشای دەکەن و بەدواداچوون بۆ ھەموو سەرنجەکانیان دەکه‌ن.


گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان (فاتیح مەولەویزادە) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: قوتابیان دڵنیا دەکەینەوە کە ھەر یەکێک پەڵپی گرتبێت بە وردی تەماشای دەکەین و بەدواداچوون بۆ ھەموو سەرنجەکانیان دەکرێت.


(مەولەویزادە) ده‌یشڵێت، چەند رۆژێکە سەرەڕای ئەوەی کە پشووی تیمەکانە، بەڵام شەو و رۆژیان کردووه‌تە یەک و ساڵانە کە بۆ ئەم مەبەستە قوتابیان پەڵپیان دەگرت تەنھا کۆی نمرەکان تەماشا دەکرا، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی گۆڕینی شێوازی تاقیکردنەوەکان و بەکارھێنانی پەڕەی سۆمۆ، بەدواداچوون و سەرنجی کۆی پەڕەکان دەدرێت.


ئاماژه‌یشی دا، ھەر کەسێک مافی خۆی وەردەگرێت و سیستەمەکە لەخزمەت قوتابیانە و دادپەروەرانە پره‌نسیپە زانستی و ھونەرییەکان جێبەجێ دەکرێت.


گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، یەکەمەکانی کوردستان ھەموو دەنگۆ و قسەڵۆکەکانی ئەوانەی کە خوازیاری شڵەژانی باری دەروونیی قوتابیان بوون رەواندەوە، بۆیە دووبارە ھەموولایەک دڵنیا دەکەینەوە ھەر قوتابییەک ماف و نمرەی خۆی وەردەگرێت.


جێی ئاماژەیه‌، لە کۆی یەک ملیۆن و820ھەزار پەڕەی سۆمۆ پەڵپ لە زیاتر 20ھەزار پەڕە وەرگیراوە، ئەمەش سەرکەوتنی پرۆسەکە دەگەینێت.


بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار