په‌كه‌كه له هه‌ڵه نابێتەوە.. "درێژه‌پێده‌ری سیاسه‌تی برسیكردنی خه‌ڵكه."

هه‌ولێر-KDP.info-به بۆچوونی چاودێرانی سیاسی ته‌قاندنه‌وه‌ی هێڵه نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بۆ درێژەپێدانی سیاسه‌تی برسیكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و بڕینی قووتی خه‌ڵكه.." ئەوەی پەکەکە کردوویەتی دەچێتە قاڵبی ئەو تیرۆرە باوەی ئەمڕۆی جیهان؛ لە قووتی خەڵکی هەرێمی کوردستانی داوە کە ئێمە هیچ کات پەکەکەمان وەکو تیرۆر نەناساندووە." (به‌هه‌مه‌ن كاك عه‌بدوڵڵا)، وایگوت.
جارێكی دی په‌كه‌كه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ رای كرد نه‌وه‌ك هه‌ر ئاگری له‌گرێبه‌ست به‌ر دا به‌ڵكو زیانێكی گه‌وره‌یشی به پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیادا گه‌یاند و ده‌ستیشی درێژكرده سه‌ر قوتی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و هێڵه نه‌وته‌كه‌ی هه‌رێمی ته‌قانده‌وه..ئاخر ئه‌و هێڵه نه‌وته مڵكی حزب نییه تا ئه‌گه‌ر بێت و په‌كه‌كه نه‌یاری حزبێك بێ و ئه‌و كاره بكات، ئه‌مه داهاتووی خه‌ڵكی كوردستانه و هێڵه نه‌وتی حكوومه‌تی هه‌رێمه..لای خۆیشیانه‌وه هه‌په‌گه، باڵی سەربازیی پارتیی کرێکارانی کوردستان بەرپرسیارییەتی تەقاندنەوەی هێڵەنەوتی کوردستان ـ جەیهانی گرتە ئەستۆ، ئه‌م هێڵه‌نه‌وته قوتی خه‌ڵكی كوردستانه کەچی په‌كه‌كه په‌لاماری داوە! چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی په‌كه‌كه وه‌ك كوشتنی خه‌ڵكه به هیواشی كه ده‌یه‌وێ سه‌رچاوه‌ی ئابووری لێ بگرێ به‌ڵام كامه خه‌ڵكێك، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
پێوه‌ست به ته‌قاندنه‌وه‌ی هێڵه نه‌وته‌كه، چاودێری سیاسی (بەهمەن كاك عەبدوڵڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "پەکەکە لە مێژووی ڕزگایخوازی گەلی کورددا هەڵەی زۆری کردووە و پەندیشی لێ ناگرێت. هەر بۆ بیرهێنانەوە پەکەکە ئەوکاتەی حکوومەتی عێراق ڕێک کەوتبوو لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کە نەوت بەرانبەر خۆراک بدات هێرشیان کردە سەر لوولەنەوتی عێراق بۆ تورکیا كه قووتی خەڵکی عێراق بوو، كه هەرێمی کوردستانیش بەشێک بوو لە عێراق بەبێ هیچ هۆکارێک، ئەوەی ئەمجارەیش په‌كه‌كه كه بۆڕیه نه‌وتی هه‌رێمی بۆ توركیا ته‌قاندووه‌ته‌وه بۆ ئەوەیه‌تی دووبارە شەڕ لەگەڵ تورکیا هەڵگیرسێنێت و قووتی خه‌ڵكی هه‌رێمیش ببڕێ، ئەگەرنا پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا زۆر باش چوبووه پێشێ ئەگەر بەراوردی بکەین بە مێژوو، ئاک‌پارتی بەو 10 ساڵە، زۆر کرانەوە هەبووە بۆ کورد ئەمەش بە ناوبژیوانیی (سەرۆک بارزانی) و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە کە وایان کرد تورکیا لەگەڵ (عەبدوڵڵا ئۆجەلان) دانیشتن بکات و پرسی چارەسەر دۆزی کورد بێتە ئاراوە."
گوتیشی، بە گوتەی (محەممەد پێنجوێنی) کە نزیکە لە پەکەکەوە (سەرۆک بارزانی) ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە لە بەره‌وپێشچوونی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیادا و تورکیای ڕازی کردووە لەو پرۆسەیەدا بەردەوام بێت و شکست نەهێنێت.
(بەهمەن كاك عەبدوڵڵا) ده‌یشڵێ، پێویستە پەکەکە ئەوە ڕوون بکاتەوە بۆ ئەو كاره‌ی بەرانبەر خەڵکی هەرێمی کوردستان كرد و لایەنەکانی بەشدار لە حکوومەت و ڕاگەیاندنەکان کە خۆیان بە ئازاد دەزانن لە زۆنی سەوز هەڵوێستیان هەبێت کە زۆر بێدەنگن لە بەرامبەر ئەوەی پەکەکە کردوویەتی و، هێرشی کردووتە سەر لوولەنه‌وتی هەرێمی کوردستان.
ئەوەشی خستە ڕوو، "ئەوەی پەکەکە کردوویەتی دەچێتە قاڵبی تیرۆر کە لە جیهاندا هەیە لە قووتی خەڵکی هەرێمی کوردستانی داوە کە ئێمە هیچ کات پەکەکەمان وەکو تیرۆر نەناساندووە بەڵام کردارەکەیان وا دەکا بچنە قاڵبی تیرۆر وەکو تەقاندنەوەی لوولەنەوتی هەرێم و کوشتنی پۆلیس بە نەهێنی و ڕفاندنی منداڵان، کە ئەمەش تەنها سوودی نەیارانی کوردی هەیە و دەستی وڵاتی هه‌رێمایه‌تی هەیە کە پەکەکە له‌و كارانه‌دا دەجووڵێنێت."
هێرشكردنه سه‌ر هێڵە نه‌وتی كوردستان ـ جه‌یهان له‌لایه‌ن هێزی پاراستنی گەل(HPG) باڵی سەربازیی پارتیی کرێکارانی کوردستان، چ سوودێكی بۆ ئێستا و پاشه‌ڕۆژی هاووڵاتیانی كوردستان هه‌یه؟ وه‌ك چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن كه ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی په‌كه‌كه درێژه‌پێدانه بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له‌دژ هه‌رێم گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ بڕینی قووتی خه‌ڵكی و برسیکردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی (سەلیم کۆیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو شەڕەی هەیە بەهیچ شێوەیەک لە بەرژوەندیی کورددا نییە، چونکە بارەگاکانی پەکەکە لەناو خاکی هەرێمی کوردستاندا بووه‌تە هۆی وێرانکردنی ئەو شوێنانەی هه‌رێم کە زیانی زۆری پێ گه‌یشتووه. ده‌یشڵێت، دەکرا دوای هەڵبژاردن لەگەڵ حکوومەتی تورکیا بگەنە ڕێککەوتن، بەڵام کە نەگەیشتنە ڕێککەوتن ده‌یانتوانی چاره‌یه‌كی دیکە بدۆزنەوە و پەکەکە بۆ ڕای گشتی ئاشکرای کردبایە کە، شەڕیان ناوێت ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر توركیایش هێرشی كردبا به گوشاری نێوده‌وڵه‌تی ده‌وه‌ستێندرا."
(کۆیی) ڕاشیگەیاند: "پێویست بوو پەکەکە قوربانی بۆ هەرێمی کوردستان بدات نەک هێرش بکاتە سەر لوولەنەوتی هەرێم، چونکە پێشتر زۆر زیانمان کردووە تاوەکو گەیشتووینەتە ئەم قۆناغە؛ ناکرێت جارێکی دیکە بکەوینە بەر هێرشی ئەوان."
ئەوەشی خستە ڕوو، هەرێمی کوردستان هەمیشە سوودی بۆ ئەوان هەبووە، بۆیە ئەوەی دەکرێت ئیحراجکردنی هەرێمی کوردستانه لە بەرانبەر تورکیا کە تاکە ڕێگایە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕووی فرۆشتنی نەوت و بازرگانییەوە، بۆ ئەوەی پێداویستییە ئابوورییەکانی لێ دابین بکات.
هەر لەم بارەیەوە ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتووی ئیسلامی (غازی سەعید) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە لەگەڵ ئەوەداین پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەردەوام بێت و بە زووترین کات ئەو شەڕە کۆتایی پێ بێت و پێڤاژۆی ئاشتی بەردەوام بێت."
(غازی سەعید) ڕوونیشی کردەوە، هەموو لایەک لە شەڕ زەرەرمەندە بە وڵاتانی دراوسێیشەوە، هەڵوێستی حکوومەتی هەرێم و هەموو لایەنەکانیش پاڵپشتی پێڤاژۆی ئاشتینە لە تورکیا و، دەیانەوێ کۆتایی بەو شەڕە نەخوازراوە بێت.
بڵند ئیبراهیم




