٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

له ‌باشیكدا ‌داعش گورزێكی گه‌وره‌ی لێ وه‌شێندرا

سەرچاوە: KDP.info

باشیك -KDP.info- فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانان‌ ئه‌مڕۆ بنكه‌ و باره‌گاكانى تیرۆریستانى داعشیان له‌ سنوورى باشیك و وانەدا‌ بۆردومان كردووه‌ و کۆمەڵە تیرۆریستێکى داعش كوژران.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانان‌ چه‌ند مۆڵگه‌ و بنكه‌ى تیرۆریستانى داعشیان له‌ گوندى بایبوخت له‌ سنوورى باشیكدا بۆردومان كرد و زیانێكى باشیان له ‌‌تیرۆریستان دا؛ له ‌ئاكامدا كۆگایه‌كى گه‌وره‌ى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ته‌قێندرایه‌وه‌‌ و 11 تیرۆریستیش كوژران".
(مه‌موزینى) دەیشڵێت، له ‌نزیك ئیمام‌ڕه‌زاش كاروانێكى تیرۆریستانى داعش جموجۆڵى هه‌بوو ریك له‌وكاتەدا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ى هاووپه‌یمانان بۆردومان كرا و  له ‌ئاكامدا سێ ئۆتۆمبێلیان لێ   تێك شكا و 9 تیرۆریستیش كوژران.  له ‌نزیك شاره‌دێی وانه‌ش له‌ گوندى خواجه‌خه‌لیل فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانان بنكه‌یه‌كى تیرۆریستانی داعشیان کوتا.
نه‌شوان به‌رزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار