مەحموود عوسمان: دەبێ ئەم پێج حزبە بگەنە سازان؛ 20 ساڵی ڕێكه به سازان هەموو پرسێک تێپهڕێندراوە
__2015_07_30_h18m38s47__LB.jpg)
هەولێر-KDP.info- سیاسەتمەداری كورد (مەحموود عوسمان) دەڵێ هەر دانیشتنێكی ئەم حزبانە كارێكی ئەرێنییە بۆ ئەوەی بگەنە سازان و ڕێك بكەون, ئەم ژورەی عەمەلیاتەی پێك هێندراوە هەنگاوێكی باشە چونكە هەر دەبێ ئەم پێج لایەنە بگەنە سازان.
)مەحموود عوسمان) سیاسەتمەداری كورد بۆ ماڵپهڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستان دەڵێ: "من ڕێک ئاگادار نیمە لەسەر كارەكانی ئەم ژورە عەمەلیاتەی كە پێك هێنراوە بۆ گەیشتن بە ڕێكکەوتن و سازان لەسەر پرسی سیستەمی دەسەڵات و سەرۆكایەتیی هەرێم، بەڵام هەر دانیشتنێكی ئەم پێنج حزبە شتێكی باش و ئەرێنییە بۆ ئەوەی بگەنه سازان و ڕێك بكەون, ئەم ژورەی عەمەلیات بە شتێكی باش دەنرخێنم و هەنگاوێكی باشە، چونكە هەردەبێ ئەم پێج لایەنە بگەنە سازان و بەبێ سازان هیچ شتێكیان پێ ناكرێت."
ئەم سیاسەتمەدارە ڕوونیشی دەكاتەوە كە "ئەم سیستەمەی ئێمە هەمانە لە هەرێم هەر لە سەرەتاوە هەرگیز بە زۆرینە و كەمینە نەبووە و هەر بە تەوافق و سازان هەموو پرسێک یەكلایی كراوەتەوە تا ئەمڕۆ، بۆیە دەبێ پرسی سەرۆكایەتیی هەرێم و دەستوور هەر بە سازان تێپەڕێندرێت".
گوتیشی: "لە پەرلەمانی ئایندەدا ئەگەرهاتو سیستەمەكە بوو بە پەرلەمانی و سەركردەی حزبەكان چوونە پەرلەمان وەكو پەرلەمانەكانی دیكهی دنیا، ئۆپۆزسیۆنیش هەبوو ئەمە دەبێتە سیستەمی پەرلەمانی و ئەگەر بوو بە پەرلەمانێكی لەم شێوەیە ئەوكات با سیستەمی زۆرینە و كهمینە هەبێت، بەڵام ئەمە خۆ 20 ساڵە هەر بە سازان پرسەكان تێپەرێندراوە بۆیە دەبێت ئەم پرسانەی ئەمڕۆیش هەر بەم شێوەیە تێپەرێندرێن."
سەرباز واحید




