محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د: له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان به سازان بە هاووڵاتیان ڕاده‌گه‌یێنرێت

هه‌ولێر -KDP.info- ئه‌ندامی ژووری عه‌مه‌لیات بۆ سازان (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) له پرێسكۆنفرانسێكدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه پێنح‌قۆڵییەکەی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی ڕاگه‌یاند و ئاشكرایشی كرد كه له كۆبوونه‌وه‌ی دادێ ڕێكه‌وتنی گه‌یشتن به سازان له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه بە هاووڵاتیان ڕاده‌گه‌ینرێت.
هه‌رپێنج لایه‌نی سیاسییەکەی هه‌رێم؛ (پارتیی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی) له هه‌ولێر له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستاندا كۆ بوونه‌وه.
له دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا (محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د) ئه‌ندامی ژووری عه‌مه‌لیات له‌سه‌ر پشكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له پرێسكۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دی ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یێنین.
هه‌روه‌ك گوتیشی كه كۆبوونه‌وه‌كه باش بوو و لایه‌نه‌كان لێكتێگه‌یشتنیان هه‌بوو، گشت لایه‌نه‌كان تێبینی خۆیان له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ده‌ربڕی، به‌ڵام هێشتا لایه‌نه‌كان پێویستیان به كاته تا به ته‌واوه‌تی بۆچوونه‌كان تاوتوو بكرێن و جارێكی دیكه‌یش كۆ ده‌بینه‌وه و ئه‌وكات گه‌یشتن به سازان له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه بۆ هاووڵاتیان ڕاده‌گه‌یێنرێت.
جێی ئاماژه‌یه دوێنێ یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان ئاشكرای كرد كه بۆ سازانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ژوورێكی عه‌مه‌لیات له پێنج لایه‌نی سیاسی هه‌رێم پێكهێنراوه و ئه‌مڕۆیش نوێنه‌ری ئه‌و پێنج لایه‌نه كه بوونه‌ته ئه‌ندامی ژووری عه‌مه‌لیات بۆ سازان كۆبوونه‌وه كه پێك دێن لە: (فازڵ میرانی) لە پارتیی دیموكراتی كوردستان، (محەمەد ئەحمەد) لە یەكگرتووی ئیسلامی، (رزگار عەلی) لە یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان، (جەلال جەوهەر) لە بزووتنەوەی گۆڕان و (محەمەد حەكیم) لە كۆمەڵی ئیسلامی.




