ئهنجوومهنی پارێزگای ههولێر ئامادەكاری بۆ داڕشتنی پلانی ستراتیژیی 2016 تا 2018 دهكات

هەولێر-KDP.info- وەك ئەوەی بەڵێنی خزمەت و كار و بەرنامەی چاكسازی بە خەڵك دابوو ئهنجوومهنی پارێزگای ههولێر، كۆبوونەوەی ئامادەكاریی داڕشتنی پلانی ستراتیژیی گەشەپێدانی پارێزگای هەولێریان ساز دا و، دواتر پارێزگای هەولێر وەكو دەستەڵاتی كارگێڕی و جێبەجێكردن، دەیخاتە واری جێبەجێكردنەوە.
بە ئامادەبوونی (نەوزاد هادی) پارێزگاری هەولێر و (تاهیر عەبدوڵڵا) جێگری پارێزگار و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا و، چەندین بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگە حكوومییەكانی تایبەتمەند و، شارەزایانی بواری پلاندانان و نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندان و نوێنەری رێكخراوی یوئێن دی پی، كۆبوونەوەی ئامادەكاریی داڕشتنی پلانی ستراتیژیی گەشەپێدانی پارێزگای هەولێر بەڕێوە چوو، كە دواجار لە ڕێگەی كۆنفڕاسێكی فراوانەوە ناوەڕۆكی ئەم پلانە ڕادەگەیێنرێت و بڕیاری ڕاستاندن و جێبەجێكردنی دەدرێت.
بۆ ئەم پلانە ستراتیژییە سێ ساڵەیەیش كە 2016 تا 2018 دەگرێتەوە، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دیت و بۆچوون و ستراتیژییەتی كاراتر دەخاتە ڕوو، وەك ئەوەی بەڵێنی خزمەت و كار و بەرنامەی چاكسازی بە خەڵك دابوو. دواجاریش پارێزگای هەولێر وەكو دەستەڵاتی كارگێڕی و جێبەجێكردن ئەم پلانە دەخاتە واری جێبەجێكردنەوە، بەپێی ئەو توانا و بودجەیەی كە لە ساڵانی 2016-2018 لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بۆی تەرخان دەكرێت بەپێی شاییستەكانی لە سنووری بودجەی گشتیی هەرێم.
بەر لە ڕاگەیاندنی كۆنفڕاسەكەیش، بڕیار وایە كۆبوونەوە لەگەڵ كەرتی تایبەت و خەڵكانی شارەزا و نوێنەرانی كۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجام بدرێت، تاوەكو نەخشەڕێگایەكی تۆكمە بۆ پڕۆژەكانی هەولێری پایتەخت دابڕێژرێت.




